کردار 7:20-12
کردار 7:20-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له یه‌كه‌می هه‌فته‌دا بۆ نان له‌تكردن كۆبووینه‌وه، پۆڵۆس گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، چونكه به‌ته‌مابوو بۆ به‌یانی بڕوات، تاكو نیوه شه‌و درێژه به قسه‌كانی دا. ئه‌و ژووره‌ی سه‌ره‌وه كه لێی كۆببووینه‌وه چرای زۆری لێ‌بوو. گه‌نجێک ناوی یوتیخۆس بوو له نێو په‌نجه‌ره‌دا دانیشتبوو، خه‌وه‌ێكی قورس ده‌یبرده‌وه، پۆڵۆس وتارێكی درێژی ده‌دا، جا خه‌وی لێ كه‌وت و له نهۆمی سێیهمڕا كه‌وته خواره‌وه، به مردوویه‌تی هه‌ڵگیرایه‌وه. جا پۆڵۆس هاته خواره‌وه خۆی به‌سه‌ریدا دا و له باوه‌شی گرت، وتی: “مه‌په‌شۆكێن، ژیانی تێدایه!” ئینجا پۆڵۆس چووه سه‌ره‌وه، نانی له‌ت كرد و خواردی، تاكو به‌ره‌به‌یان قسه‌ی كرد، پاشان ڕۆیشت. گه‌نجه‌كه‌شیان به زیندوویه‌تی برد و زۆر دڵنه‌وایی كران.
کردار 7:20-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا بۆ نانلەتکردن کۆبووینەوە. پۆڵس گفتوگۆی لەگەڵ خەڵک دەکرد، چونکە بەتەمابوو ڕۆژی دواتر بڕوات، بۆیە هەتا نیوە شەو قسەی بۆ کردن. ئەو ژوورەی سەرەوە کە لێی کۆببووینەوە چرای زۆری لێ‌بوو. گەنجێک ناوی یوتیخۆس بوو لەناو پەنجەرەدا دانیشتبوو، خەوەکوتکێیەکی قورس دەیبردەوە، پۆڵس وتارێکی درێژی دەدا، جا خەوی لێ کەوت و لە نهۆمی سێیەمەوە کەوتە خوارەوە، بە مردوویی هەڵگیرایەوە. پۆڵس هاتە خوارەوە خۆی بەسەریدا دا و لە باوەشی گرت و گوتی: «مەشێوێن، ژیانی تێدایە!» دوایی پۆڵس چووە سەرەوە، نانی لەتکرد و خواردی، هەتا بەرەبەیان قسەی کرد، پاشان لەوێ ڕۆیشت. گەنجەکەشیان بە زیندووێتی برد و زۆر دڵنەوایی کران.