لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 28:20-38

کردار 28:20-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌واته‌ ئاگاتان له‌ خۆتان و له‌ هه‌موو مێگه‌له‌كه‌ بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به‌ چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ خوێنی خۆی كڕیویه‌تی. چونكه‌ ده‌زانم پاش ڕۆیشتنم گورگی ڕفێنه‌ر دێنه‌ نێوتان، به‌زه‌ییان به‌ مێگه‌له‌كه‌ نایه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌نێو خۆتاندا پیاوانێک په‌یدا ده‌بن، باسی شتی چه‌وت ده‌كه‌ن، تاكو قوتابییه‌كان به‌دوای خۆیاندا ڕابكێشن. بۆیه‌ بێدار بن، له‌ یادتان بێت ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌و و ڕۆژ به‌ فرمێسكه‌وه‌ سارد نه‌بوومه‌ته‌وه‌ له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكتان. ئێستاش به‌ خودا و وشه‌ی به‌خششه‌كه‌یتان ده‌سپێرم، كه‌ توانای هه‌یه‌ بنیادتان بنێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو پارساكان میراتتان پێ ببه‌خشێت. ئاره‌زووی زیو و زێڕ و جلی كه‌سم نه‌كردووه‌. خۆتان ده‌زانن پێویستی خۆم و یاوه‌رانم، ئه‌م ده‌ستانه‌ ڕاژه‌یان كردووه‌. هه‌موو شتێكم پیشانتان دا كه‌ پێویسته‌ ئاوا ڕه‌نج بده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی لاوازان، وشه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارتان له‌یاد بێت كه‌ فه‌رمووی: به‌خشین له‌ وه‌رگرتن به‌خته‌وه‌ریتره‌”. كه‌ ئه‌مانه‌ی وت، له‌گه‌ڵ هه‌موویان چۆكی دادا و نوێژی كرد. هه‌موو زۆر گریان، باوه‌شیان به‌ پۆڵۆسه‌وه‌ كردبوو و ماچیان ده‌كرد، به‌و قسه‌ی كردی خه‌مبار بوون كه‌ وتی جارێكی دیكه‌ ڕووی نابیننه‌وه‌. ئینجا تاكو لای كه‌شتییه‌كه‌ ڕه‌وانه‌یان كرد.

هاوبەشی بکە
کردار 20 بخوێنەوە

کردار 28:20-38 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئاگاتان لە خۆتان و لە هەموو مێگەلەکە بێت، کە ڕۆحی پیرۆز ئێوەی کردووە بە چاودێر بەسەریانەوە. شوانایەتی کڵێسای خودا بکەن، کە بە خوێنی خۆی کڕیویەتی. دەزانم پاش ڕۆیشتنم گورگی ڕفێنەر دێنە ناوتان، بەزەییان بە مێگەلەکە نایەتەوە. هەروەها لەنێو خۆتاندا خەڵکانێک پەیدا دەبن کە ڕاستیی دەشێوێنن، تاکو قوتابییەکان بەلای خۆیاندا ڕابکێشن. بۆیە ئێشک بگرن، لە بیرتان بێت بۆ ماوەی سێ ساڵ شەو و ڕۆژ بە فرمێسکەوە نەوەستاوم لە ئاگادارکردنەوەی هەر یەکێکتان. «ئێستاش بە خودا و وشەی نیعمەتەکەیتان دەسپێرم، کە توانای هەیە بنیادتان بنێت و لەگەڵ هەموو ئەوانەی پیرۆزکراون میراتتان پێ ببەخشێت. چاوم لە زێڕ و زیو و جلی کەس نەبوو. خۆتان دەزانن پێویستی خۆم و یاوەرانم، ئەم دەستانە دابینیان کردووە. هەموو شتێکم پیشانتاندا کە پێویستە چۆن ڕەنج بدەن بۆ یارمەتیدانی لاوازان، وشەکانی عیسای خاوەن شکۆتان لەیاد بێت کە خۆی فەرمووی: ”بەخشین لە وەرگرتن بەختەوەریترە.“» کاتێک پۆڵس قسەکانی تەواو کرد، لەگەڵ هەموویان چۆکی دادا و نوێژی کرد. هەمووان زۆر گریان، باوەشیان کردبوو بە پۆڵسدا و ماچیان دەکرد، بەو قسەی کردی خەمبار بوون کە گوتی جارێکی دیکە ڕووی نابیننەوە. ئینجا تاکو لای کەشتییەکە لەگەڵی ڕۆیشتن.

هاوبەشی بکە
کردار 20 بخوێنەوە