کردار 17:20-24
کردار 17:20-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له میلیتۆسه‌وه ناردی بۆ ئه‌پیسۆس، بانگی قه‌شه‌كانی وارگه‌ی كرد. كاتێ هاتنه لای پێی وتن: “ئێوه ده‌زانن له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه كه هاتمه نێو ئاسیا، به درێژایی كاته‌كه چۆن بووم له‌گه‌ڵتان، به‌و په‌ڕی خاكساری و فرمێسكه‌وه ڕاژه‌ی په‌روه‌ردگارم ده‌كرد، به پیلانی جووه‌كان تووشی ئه‌زموون بوومه، چۆن هیچم له‌و شتانه دوانه‌خستووه كه سوودبه‌خشن و بۆم ڕاگه‌یاندوون، به ئاشكرا و ماڵه‌وماڵ فێرم كردوون. گه‌واهیم بۆ جوو و یۆنانییه‌كان داوه بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان. ئه‌وه‌تا من وا به ڕووحی پارسا به‌ستراوم، ده‌ڕۆمه یروشلایم و نازانم چیم به‌سه‌ر دێت. به‌ڵام ڕووحی پارسا له هه‌موو شارێک گه‌واهیم بۆ ده‌دات كه كۆتكردن و ته‌نگانه چاوه‌ڕێم ده‌كات. به‌ڵام باكم به هیچ شتێک نیه و گیانم به گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه به دڵشادیه‌وه ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.
کردار 17:20-24 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پۆڵس لە میلیتۆسەوە ناردی بۆ ئەفەسۆس، بانگی پیرانی کڵێسا‌ی کرد. کاتێک هاتنە لای، پێی گوتن: «ئێوە دەزانن لە یەکەم ڕۆژەوە کە پێم خستە ناو ئاسیا، بە درێژایی ئەو کاتەی کە لەگەڵتان بووم، چۆن ژیام. لە کاتێکدا کە بە پیلانی جولەکە بەرهەڵستکارەکان تووشی تاقیکردنەوەی سەخت بووم، بەوپەڕی بێفیزی و فرمێسکەوە خزمەتی عیسای خاوەن شکۆم دەکرد. هیچم لەو شتانە دوانەخستووە کە سوودبەخشن و بۆم ڕاگەیاندوون، بە ئاشکرا و ماڵەوماڵ فێرم کردوون. شایەتی ئەوەم داوە لای جولەکە و یۆنانییەکان کە دەبێت تۆبە بکەن و بۆ لای خودا بگەڕێنەوە و باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆمان بهێنن. «ئەوەتا ئێستا وا بە ڕۆحی پیرۆز بەستراوم، دەچمە ئۆرشەلیم و نازانم چیم بەسەردێت. تەنها ڕۆحی پیرۆز لە هەموو شارێک شایەتیم بۆ دەدات کە گرتن و ناخۆشی چاوەڕێم دەکات. بەڵام هیچ بەهایەکم بۆ ژیانی خۆم دانەناوە، تەنها ئامانجم ئەوەیە، ئەو پێشبرکێیە تەواو بکەم و ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنم کە عیسای خاوەن شکۆ بە منی سپارد، ئەویش ئەرکی شایەتیدانە بۆ مزگێنیی نیعمەتی خودا.