کردار 13:20-27
کردار 13:20-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێمه‌ش به‌ره‌و كه‌شتییه‌كه پێشكه‌وتین و پێی چووینه ئاسۆس، به نیازی ئه‌وه‌ی له‌وێ پۆڵۆس هه‌ڵگرین، چونكه ئاوای ڕێكخستبوو، به نیاز بوو به پێیان بێت. كاتێ له ئاسۆس تووشمان بوو، هه‌ڵمانگرت و هاتینه میتیلینی. له‌وێش به ده‌ریادا ڕۆیشتین و بۆ سبه‌ینێ گه‌یشتینه به‌رامبه‌ر خییۆس، بۆ ڕۆژی پاشتر گه‌یشتینه سامۆس. دوایی له له‌ترۆگیلیۆن ماینه‌وه، ڕۆژی دواتر هاتینه میلیتۆس. جا پۆڵۆس بڕیاری دابوو به‌ده‌ریاوه له ئه‌پیسۆسدا تێپه‌ڕێت، نه‌وه‌ک ماوه‌یه‌ک له ئاسیادا بمێنێته‌وه، چونكه په‌له‌ی ده‌كرد، به‌ڵكو بتوانێت له ڕۆژی په‌نجایه‌مین بگاته یروشلایم. له میلیتۆسه‌وه ناردی بۆ ئه‌پیسۆس، بانگی قه‌شه‌كانی وارگه‌ی كرد. كاتێ هاتنه لای پێی وتن: “ئێوه ده‌زانن له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه كه هاتمه نێو ئاسیا، به درێژایی كاته‌كه چۆن بووم له‌گه‌ڵتان، به‌و په‌ڕی خاكساری و فرمێسكه‌وه ڕاژه‌ی په‌روه‌ردگارم ده‌كرد، به پیلانی جووه‌كان تووشی ئه‌زموون بوومه، چۆن هیچم له‌و شتانه دوانه‌خستووه كه سوودبه‌خشن و بۆم ڕاگه‌یاندوون، به ئاشكرا و ماڵه‌وماڵ فێرم كردوون. گه‌واهیم بۆ جوو و یۆنانییه‌كان داوه بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان. ئه‌وه‌تا من وا به ڕووحی پارسا به‌ستراوم، ده‌ڕۆمه یروشلایم و نازانم چیم به‌سه‌ر دێت. به‌ڵام ڕووحی پارسا له هه‌موو شارێک گه‌واهیم بۆ ده‌دات كه كۆتكردن و ته‌نگانه چاوه‌ڕێم ده‌كات. به‌ڵام باكم به هیچ شتێک نیه و گیانم به گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه به دڵشادیه‌وه ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا. ئه‌وه‌تا من ده‌زانم ئیتر ڕووم نابیننه‌وه، هه‌مووتان كه به نێوتاندا ده‌گه‌ڕام بانگه‌وازی پاشایه‌تی خودام ده‌دا. بۆیه ئه‌مڕۆ گه‌واهیتان بۆ ده‌ده‌م، كه له خوێنی هه‌مووان بێ‌تاوانم، چونكه له ڕاگه‌یاندنی ته‌واوی خواستی خودا بۆتان دوانه‌كه‌وتم.
کردار 13:20-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
پۆڵس بە ڕێگای وشکانی چوو بۆ ئەسۆس، ئێمەش بە سواری کەشتی بەرەو ئەوێ بەڕێکەوتین، چونکە بڕیاری دابوو کە لەوێ چاومان پێی بکەوێت. کاتێک لە ئەسۆس تووشمان بوو، هەڵمانگرت و هاتینە میتیلینی. لەوێش بە دەریادا ڕۆیشتین و بۆ بەیانی گەیشتینە بەرامبەر خیۆس، بۆ ڕۆژی دواتر گەیشتینە سامۆس، ڕۆژی دوای ئەوەش هاتینە میلیتۆس. جا پۆڵس بڕیاری دابوو کە ئەفەسۆس بەجێبهێڵێت نەوەک ماوەیەک لە ئاسیادا بمێنێتەوە، چونکە پەلەی دەکرد، بەڵکو بتوانێت لە ڕۆژی پەنجایەمین بگاتە ئۆرشەلیم. پۆڵس لە میلیتۆسەوە ناردی بۆ ئەفەسۆس، بانگی پیرانی کڵێسا‌ی کرد. کاتێک هاتنە لای، پێی گوتن: «ئێوە دەزانن لە یەکەم ڕۆژەوە کە پێم خستە ناو ئاسیا، بە درێژایی ئەو کاتەی کە لەگەڵتان بووم، چۆن ژیام. لە کاتێکدا کە بە پیلانی جولەکە بەرهەڵستکارەکان تووشی تاقیکردنەوەی سەخت بووم، بەوپەڕی بێفیزی و فرمێسکەوە خزمەتی عیسای خاوەن شکۆم دەکرد. هیچم لەو شتانە دوانەخستووە کە سوودبەخشن و بۆم ڕاگەیاندوون، بە ئاشکرا و ماڵەوماڵ فێرم کردوون. شایەتی ئەوەم داوە لای جولەکە و یۆنانییەکان کە دەبێت تۆبە بکەن و بۆ لای خودا بگەڕێنەوە و باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆمان بهێنن. «ئەوەتا ئێستا وا بە ڕۆحی پیرۆز بەستراوم، دەچمە ئۆرشەلیم و نازانم چیم بەسەردێت. تەنها ڕۆحی پیرۆز لە هەموو شارێک شایەتیم بۆ دەدات کە گرتن و ناخۆشی چاوەڕێم دەکات. بەڵام هیچ بەهایەکم بۆ ژیانی خۆم دانەناوە، تەنها ئامانجم ئەوەیە، ئەو پێشبرکێیە تەواو بکەم و ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنم کە عیسای خاوەن شکۆ بە منی سپارد، ئەویش ئەرکی شایەتیدانە بۆ مزگێنیی نیعمەتی خودا. «ئێستا دەزانم هیچکام لە ئێوە ئیتر ڕووم نابیننەوە کە بە ناوتان‌دا دەگەڕام و پاشایەتی خودام ڕادەگەیاند. هەر بۆیە ئەمڕۆ شایەتیتان بۆ دەدەم، کە لە خوێنی هەمووان بێ‌تاوانم، چونکە لە ڕاگەیاندنی تەواوی خواستی خودا بۆتان دوانەکەوتم.