کردار 1:20-6
کردار 1:20-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای نه‌مانی ئاژاوه‌كه، پۆڵۆس قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد و ماڵئاوایی لێ‌كردن و ده‌رچوو تاكو بڕواته ماقیدۆنیا. كاتێ به‌و ناوچانه‌دا تێپه‌ڕی، به زۆر وته ئامۆژگاریی كردن، هاته یۆنان، له‌وێ سێ مانگی به‌سه‌ربرد. كه به‌ته‌مابوو به بڕواته سوریا، جووه‌كان پیلانیان بۆی گێڕا، بڕیاری دا به ماقیدۆنیادا بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ بوو: له بیڕووئا سوپاتڕۆسی كوڕی پیڕۆ، له تسلۆنیقێیان ئه‌رستارخۆس و سه‌كوندۆس، گائیوس له ده‌ڕبێ و تیماتیئوس، له ئاسیاش تۆخیقۆس و ترۆپیمۆس. ئه‌مانه پێشمان كه‌وتن و له ترۆئۆسدا چاوه‌ڕێیان ده‌كردین. ئێمه‌ش دوای ڕۆژانی فه‌تیره، به ده‌ریاوه له پیلیۆس ده‌رچووین، بۆ ترۆئۆس و به پێنج ڕۆژ گه‌یشتینه لایان و حه‌وت ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه.
کردار 1:20-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای نەمانی ئاژاوەکە، پۆڵس قوتابییەکانی بانگکرد و ورەی بەرزکردنەوە، ماڵئاوایی لێکردن و بەرەو مەکدۆنیا بەڕێکەوت. کاتێک بەو ناوچانەدا تێپەڕی، بە زۆر وشە ورەی باوەڕدارانی بەرز کردەوە. لە کۆتاییدا گەیشتە یۆنان و سێ مانگی لەوێ بەسەربرد. کاتێک بەتەمابوو بە دەریادا بچێتە سوریا، جولەکە پیلانیان بۆی گێڕا، بۆیە بڕیاری دا بە مەکدۆنیادا بگەڕێتەوە. ئەم کەسانەی لەگەڵ بوو: لە بیریە سوپاترۆسی کوڕی پیڕۆس، لە سالۆنیکییان ئەریستارخۆس و سەکوندۆس، گایۆس لە دەربە و تیمۆساوس، لە ئاسیاش تیخیکۆس و تروفیمۆس. ئەمانە پێشمان کەوتن و لە ترۆئاس چاوەڕێیان دەکردین. بەڵام ئێمە دوای جەژنی فەتیرە، سواری کەشتی بووین و فیلیپیمان بەجێهێشت، پاش گەشتی پێنج ڕۆژ گەیشتینە بەندەری ترۆئاس، لەوێ بەوانەی دیکە شاد بووینەوە و حەوت ڕۆژ لەوێ ماینەوە.