لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 1:19-11

کردار 1:19-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌پۆلۆس له‌ قۆرنتێ بوو، پۆڵۆس به‌ ڕێگا به‌رزه‌كانه‌وه‌ تێپه‌ڕی و هاته‌ ئه‌پیسۆس. له‌وێ هه‌ندێک قوتابیی بینی، پێی وتن: “كاتێ باوه‌ڕتان هێنا، ڕووحی پارساتان وه‌رگرت؟” پێیان وت: “ته‌نانه‌ت نه‌شمانبیستووه‌ كه‌ ڕووحی پارسا هه‌یه‌!” پێی وتن: “كه‌واته‌ به‌ چی عه‌مادكران؟” وتیان: “به‌ عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌ن”. پۆڵۆس وتی: “عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌ن عه‌مادكردنی تۆبه‌كردن بوو، به‌ گه‌لی ده‌ووت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی له‌دوای دێت، واتا به‌ ئیشۆعی مه‌سیح”. كاتێ ئه‌مه‌یان بیست به‌ ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار عه‌مادكران. جا كاتێ پۆڵۆس ده‌ستی له‌سه‌ر دانان، ڕووحی پارسا هاته‌ سه‌ریان، به‌ زمانان دووان و پێشبینییان كرد. به‌ هه‌موویان نزیكه‌ی دوازده‌ پیاو ده‌بوون. ئینجا پۆڵۆس چووه‌ كه‌نیشت، بۆ زیاتر له‌ سێ مانگ به‌ئاشكرا ده‌دووا، گفتوگۆی ده‌كرد و ده‌رباره‌ی پاشایه‌تیی خودا قه‌ناعه‌تی به‌ خه‌ڵک ده‌هێنا. به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س كه‌للـه‌ڕه‌قییان كرد و قه‌ناعه‌تیان نه‌هێنا، له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌ جنێویان به‌ ڕێگاكه‌ دا. لێیان جیابووه‌وه‌ و قوتابییه‌كانی دوورخسته‌وه‌، ڕۆژانه‌ له‌ قوتابخانه‌ی تیرانۆس گفتوگۆی ده‌كرد. دوو ساڵ وابوو، تاكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ئاسیادا دانیشتبوون، جوو و یۆنانی، وشه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاریان بیست. خوداش په‌رجوی سه‌رسوڕهێنه‌ری به‌ ده‌ستی پۆڵۆس ئه‌نجام ده‌دا،

هاوبەشی بکە
کردار 19 بخوێنەوە

کردار 1:19-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لە کاتێکدا کە ئەپۆلۆس لە کۆرنسۆس بوو، پۆڵس بە ڕێگاکانی ناوەوە تێپەڕی و هاتە ئەفەسۆس. لەوێ چاوی بە هەندێک قوتابی کەوت، لێی پرسین: «کاتێک باوەڕتان هێنا، ڕۆحی پیرۆزتان وەرگرت؟» کەچی وەڵامیان دایەوە: «نەخێر! تەنانەت نەمانبیستووە کە ڕۆحی پیرۆز هەیە!» گوتی: «کەواتە چ جۆرە لە ئاو هەڵکێشانێکتان وەرگرتووە؟» گوتیان: «لەئاوهەڵکێشانەکەی یەحیا.» پۆڵس گوتی: «لەئاوهەڵکێشانەکەی یەحیا لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردن بوو، بە خەڵکی دەگوت باوەڕ بهێنن بەوەی لەدوای دێت، واتا بە عیسا.» کاتێک ئەمەیان بیست بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە لە ئاو هەڵکێشران. جا پۆڵس دەستی لەسەر دانان، ڕۆحی پیرۆز هاتە سەریان، بە زمانی ڕۆحی دوان و پێشبینییان کرد. بە هەموویان نزیکەی دوازدە پیاو دەبوون. ئینجا پۆڵس چووە کەنیشت و بۆ زیاتر لە سێ مانگ ئازایانە دەدوا، گفتوگۆی دەکرد و سەبارەت بە کاروباری شانشینی خودا قەناعەتی بە خەڵک دەهێنا. بەڵام هەندێک کەللەڕەقییان کرد و باوەڕیان نەهێنا، لەبەردەم خەڵکەکە جنێویان بە ڕێگاکە دا. جا پۆڵس لێیان کشایەوە و قوتابییەکانی برد، ڕۆژانە لە قوتابخانەی تیرانۆس گفتوگۆی دەکرد. بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر ئەمە بەردەوام بوو، هەتا وای لێهات هەموو ئەوانەی لە ئاسیادا دانیشتبوون، جولەکە و یۆنانی، پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان بیست. خوداش پەرجووی سەرسوڕهێنەری بە دەستی پۆڵس ئەنجام دەدا،

هاوبەشی بکە
کردار 19 بخوێنەوە