لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 16:17-25

کردار 16:17-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ پۆڵۆس له‌ ئه‌تینۆس چاوه‌ڕێی ده‌كردن، له‌ ڕووحیدا هه‌ڵچوو كه‌ بینی شاره‌كه‌ پڕه‌ له‌ بت. بۆیه‌ له‌ كه‌نیشت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جوو و خواپه‌رستان ده‌كرد، له‌ بازاڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه‌ تووشیان ده‌هات. هه‌ندێک فه‌یله‌سوفی ئه‌پیقۆری و ستۆیكی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵی ده‌كرد، هه‌ندێک ده‌یانووت: “ئه‌م چه‌نه‌بازه‌ ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟” هه‌ندێكی دیكه‌ وتیان: “دیاره‌ بانگه‌واز بۆ خوداوه‌ندێكی نامۆ ده‌كات”. چونكه‌ موژده‌ی ئیشۆع و هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌دا. ئینجا بردییانه‌ ئاریۆپاگۆس و وتیان: “ده‌توانین بزانین ئه‌م فێركردنه‌ نوێیه‌ چییه‌ باسی ده‌كه‌یت؟ چونكه‌ شتی نامۆت لێ ده‌بیستین و ده‌مانه‌وێت واتاكه‌ی بزانین”. چونكه‌ هه‌موو ئه‌تینۆسییه‌كان و بێگانه‌كانی تێدا ده‌ژیان، ده‌رفه‌تیان بۆ هیچ شتێک نه‌ده‌دا جگه‌ له‌ باس یان بیستنی شتی نوێ. پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وه‌ستا و وتی: “پیاوانی ئه‌تینۆس! ده‌بینم له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ زۆر دیندارن”. چونكه‌ كاتێ ده‌گه‌ڕام و سه‌یری په‌رستراوه‌كانتانم ده‌كرد، قوربانگایه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: “بۆ خودای نه‌ناسراو”. جا ئه‌وه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نم كه‌ ده‌یپه‌رستن و نایناسن. ئه‌و خوداوه‌نده‌ی جیهان و هه‌موو شته‌كانی نێوی ئافراندووه‌، كه‌ په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وییه‌ و له‌ په‌رستگای ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت. به‌ ده‌ستی مرۆڤ ڕاژه‌ ناكرێت وه‌ک پێویستی به‌ شتێک بێت، چونكه‌ ئه‌و به‌ خۆی ژیان و هه‌ناسه‌ و هه‌موو شتێک ده‌داته‌ هه‌مووان.

هاوبەشی بکە
کردار 17 بخوێنەوە

کردار 16:17-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک پۆڵس لە ئەسینا چاوەڕێی دەکردن، زۆر پەست و بێزار بوو کە بینی شارەکە پڕە لە بت. بۆیە لە کەنیشت گفتوگۆی لەگەڵ جولەکە و خواپەرستان دەکرد، لە بازاڕیش لەگەڵ ئەوانەی ڕۆژانە تووشیان دەبوو. کۆمەڵێک فەیلەسوفی ئەپیکوری و ستۆیکی گفتوگۆیان لەگەڵی دەکرد. هەندێکیان دەیانگوت: «ئەم چەنەبازە دەیەوێت چی بڵێت؟» هەندێکی دیکەشیان دەیانگوت: «دیارە بانگەواز بۆ چەند خوداوەندێکی نامۆ دەکات،» چونکە باسی عیسا و زیندووبوونەوەی دەکرد. ئینجا بردیانە ئاریۆپاگۆس و گوتیان: «دەتوانین بزانین ئەم فێرکردنە نوێیە چییە باسی دەکەیت؟ چونکە شتی سەیرت لێ دەبیستین و دەمانەوێت واتاکەی بزانین.» لەبەر ئەوەی هەموو ئەسیناییەکان و ئەو بێگانانەی تێدا دەژیان دەرفەتیان بە هیچ شتێک نەدەدا جگە لە باسکردن و گوێگرتن لە بیروڕا نوێیەکان. پۆڵس لە ناوەڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وەستا و گوتی: «پیاوانی ئەسینا، دەبینم لە هەموو لایەکەوە زۆر دیندارن. کاتێک دەگەڕام و سەیری پەرستراوەکانتانم دەکرد، قوربانگایەکم بینی لەسەری نووسرا بوو: ”بۆ خودای نەناسراو.“‏ جا ئەوەتان بۆ ڕادەگەیەنم کە دەیپەرستن و نایناسن. «ئەو خودایەی کە جیهان و هەموو شتەکانی ناوی دروستکردووە، پەروەردگاری ئاسمان و زەوییە و لە پەرستگای دەستکرد نیشتەجێ نابێت. بە دەستی مرۆڤ خزمەت ناکرێت وەک ئەوەی پێویستی بە شتێک بێت، چونکە ئەو خۆی ژیان و هەناسە و هەموو شتێک بە هەمووان دەبەخشێت.

هاوبەشی بکە
کردار 17 بخوێنەوە