لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 16:17-25

كردار 16:17-25 PNTZS

كاتێ پۆڵۆس له‌ ئه‌تینۆس چاوه‌ڕێی ده‌كردن، له‌ ڕووحیدا هه‌ڵچوو كه‌ بینی شاره‌كه‌ پڕه‌ له‌ بت. بۆیه‌ له‌ كه‌نیشت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جوو و خواپه‌رستان ده‌كرد، له‌ بازاڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه‌ تووشیان ده‌هات. هه‌ندێک فه‌یله‌سوفی ئه‌پیقۆری و ستۆیكی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵی ده‌كرد، هه‌ندێک ده‌یانووت: “ئه‌م چه‌نه‌بازه‌ ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟” هه‌ندێكی دیكه‌ وتیان: “دیاره‌ بانگه‌واز بۆ خوداوه‌ندێكی نامۆ ده‌كات”. چونكه‌ موژده‌ی ئیشۆع و هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌دا. ئینجا بردییانه‌ ئاریۆپاگۆس و وتیان: “ده‌توانین بزانین ئه‌م فێركردنه‌ نوێیه‌ چییه‌ باسی ده‌كه‌یت؟ چونكه‌ شتی نامۆت لێ ده‌بیستین و ده‌مانه‌وێت واتاكه‌ی بزانین”. چونكه‌ هه‌موو ئه‌تینۆسییه‌كان و بێگانه‌كانی تێدا ده‌ژیان، ده‌رفه‌تیان بۆ هیچ شتێک نه‌ده‌دا جگه‌ له‌ باس یان بیستنی شتی نوێ. پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستی ئاریۆپاگۆسدا وه‌ستا و وتی: “پیاوانی ئه‌تینۆس! ده‌بینم له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ زۆر دیندارن”. چونكه‌ كاتێ ده‌گه‌ڕام و سه‌یری په‌رستراوه‌كانتانم ده‌كرد، قوربانگایه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: “بۆ خودای نه‌ناسراو”. جا ئه‌وه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌یه‌نم كه‌ ده‌یپه‌رستن و نایناسن. ئه‌و خوداوه‌نده‌ی جیهان و هه‌موو شته‌كانی نێوی ئافراندووه‌، كه‌ په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وییه‌ و له‌ په‌رستگای ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت. به‌ ده‌ستی مرۆڤ ڕاژه‌ ناكرێت وه‌ک پێویستی به‌ شتێک بێت، چونكه‌ ئه‌و به‌ خۆی ژیان و هه‌ناسه‌ و هه‌موو شتێک ده‌داته‌ هه‌مووان.