کردار 22:16-37
کردار 22:16-37 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئیتر خەڵکەکە پێکڕا لێیان هەستان و دادوەران فەرمانیان دا کە جلەکانیان بدڕێنرێن و دارکاری بکرێن. جا زۆر دارکارییان کردن و خستیاننە بەندیخانەوە، فەرمانیان بە چاودێری بەندیخانەکە دا بە توندی پاسەوانیان بکات. ئەویش کە ئەم فەرمانەی بۆ هات، فڕێیدانە ناو قووڵایی بەندیخانەکە و پێیانی خستە ناو کۆتەوە. لە نیوەی شەودا پۆڵس و سیلا نوێژیان دەکرد و گۆرانی ڕۆحییان بۆ خودا دەگوت، بەندکراوانی دیکەش گوێیان لێ‌بوو. لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، بناغەی بەندیخانەکەی هەژاند، دەستبەجێ هەموو دەرگاکان کرانەوە و کۆتی هەمووان بووەوە. کە چاودێرەکە خەبەری بووەوە و بینی دەرگاکانی بەندیخانە کراونەتەوە، شمشێری هەڵکێشا بەتەمابوو خۆی بکوژێت، وایزانی بەندکراوان ڕایانکردووە. بەڵام پۆڵس هاواری کرد: «هیچ لە خۆت مەکە، هەموومان لێرەین!» ئەویش داوای ڕووناکی کرد، چووە ژوورەوە و دەلەرزی، لەبەردەم پۆڵس و سیلا چۆکی دادا. ئەوسا بردنییە دەرەوە و گوتی: «گەورەکانم، پێویستە چی بکەم تاکو ڕزگارم بێت؟» گوتیان: «باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆ بهێنە، خۆت و خێزانەکەت ڕزگارتان دەبێت.» جا پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان بۆ خۆی و هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەیدا بوون ڕاگەیاند. ئیتر چاودێرەکە لەو کاتەی شەودا بردنی و برینەکانی ساڕ‌ێژ کردن و پاشان دەستبەجێ خۆی و خاووخێزانەکەی لە ئاو هەڵکێشران. ئینجا بردنییە ماڵەوە و خواردنی بۆ دانان، خۆی و خاووخێزانەکەی زۆر دڵشاد بوون، کە باوەڕیان بە خودا هێنابوو. کە ڕۆژبووەوە فەرمانڕەواکان چەند سەربازێکیان نارد و گوتیان: «پیاوەکان ئازاد بکەن.» چاودێری بەندیخانە ئەم هەواڵەی دایە پۆڵس: «فەرمانڕەوایان ناردوویانە کە ئازاد بکرێن، بۆیە ئێستا وەرنە دەرەوە و بڕۆن بە سەلامەت.» بەڵام پۆڵس پێی گوتن: «بە بێ دادگایی کردن و بە ئاشکرا دارکارییان کردین و فڕێیان داینە بەندیخانە، ئێمەش هاوڵاتی ڕۆمانین، ئایا ئێستا بە نهێنی دەرماندەکەن؟ نەخێر! بەڵکو با خۆیان بێن دەرمانبهێنن.»
کردار 22:16-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر كۆمه‌ڵه‌كه پێكڕا لێیان هه‌ستان و فه‌رمانڕه‌واكان جله‌كانیان دڕاند و فه‌رمانیان دا داركاری بكرێن. جا زۆر داركارییان كردن و خستیاننه زیندانه‌وه، چاودێری زیندانه‌كه‌یان ڕاسپارد كه به توندی پاسه‌وانیان بكات. ئه‌ویش كه ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی وه‌رگرت، فڕێیدانه نێو قووڵایی زیندانه‌كه و پێیانی خسته نێو كۆته‌وه. له نیوه‌ی شه‌ودا پۆڵۆس و شیلا نوێژیان ده‌كرد و ستایشی خودایان ده‌كرد، به‌ندكراوانیش گوێیان لێبو. له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، گۆشه‌كانی زیندانه‌كه‌ی هه‌ژاند، یه‌كسه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان كرانه‌وه و كۆتی هه‌مووان كرایه‌وه. كه چاودێری زیندانه‌كه به ئاگا هات و بینی ده‌رگاكانی زیندانه‌كه كراونه‌ته‌وه، شمشێری هه‌ڵكێشا به‌ته‌مابوو خۆی بكوژێت، وایزانی به‌ندكراوان ڕایانكردووه. پۆڵۆس به‌ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “هیچ له خۆت مه‌كه! هه‌موومان لێره‌ین!”، ئه‌ویش داوای ڕووناكی كرد، چووه ژووره‌وه و ده‌له‌رزی، له‌به‌رده‌م پۆڵۆس و شیلا چۆكی دادا. ئه‌وسا بردنییه ده‌ره‌وه و وتی: “گه‌وره‌كانم، پێویسته چی بكه‌م تاكو ڕزگارم بێت؟” وتیان: “باوه‌ڕ به په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیح بهێنه، خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت”. جا به وشه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا بوون دووان. ئیتر له‌و كاته‌ی شه‌و بردنی و برینه‌كانی تیماركردن، یه‌كسه‌ر خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی عه‌مادكران. ئینجا بردنییه ماڵ و خواردنی بۆ دانان، خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی زۆر دڵشادبوون، كه باوه‌ڕیان به خودا هێنا. كه ڕۆژ‌بووه‌وه فه‌رمانڕه‌واكان پۆلیسیان نارد و وتیان: “ئه‌و دوو پیاوه ئازاد بكه”. چاودێری زیندان ئه‌م هه‌واڵه‌ی دایه پۆڵۆس كه فه‌رمانڕه‌وایان ناردوویانه كه ئازاد بكرێن، بۆیه ئێستا وه‌رنه ده‌ره‌وه و به‌ئاشتی بڕۆن. جا پۆڵۆس پێی وتن: “بێ حوكمدان به ئاشكرا داركارییان كردین و فڕێیانداینه زیندان، ئێمه‌ش هاوڵاتیی ڕۆمانین، ئایا ئێستاش به نهێنی قاومان ده‌ده‌ن؟ نه‌خێر! به‌ڵكو با خۆیان بێن ده‌رمان بهێنن”.