کردار 4:15-11
کردار 4:15-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ له یروشلایمدا ئاماده‌بوون، وارگه و په‌یامبه‌ران و پیران پێشوازییان لێ‌كردن، ئه‌وانیش هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان پێدان كه خودا به‌هۆیانه‌وه كردبووی. به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه‌ی سه‌ر به ڕێبازی په‌ڕیشییه‌كان بوون و باوه‌ڕیان هێنابوو، هه‌ستان و وتیان: “ده‌بێت ئه‌وانه خروسه‌بڕان بكرێن و فه‌رمانیان پێ بكرێت كه كار به ته‌وراتی مووشێ بكه‌ن”. جا په‌یامبه‌ران و پیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كۆبوونه‌وه. پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر، په‌تڕۆس هه‌ستا و پێی وتن: “برایان، ئێوه ده‌زانن پێش ماوه‌یه‌ک، خودا له‌نێو ئێمه‌دا هه‌ڵیبژارد كه له ده‌می منه‌وه نه‌ته‌وه‌كان په‌یامی ئینجیل ببیستن و باوه‌ڕ بهێنن. خودای دڵناس، گه‌واهیی بۆیان دا به به‌خشینی ڕووحی پارسا به‌وانیش هه‌روه‌ک به ئێمه. به هیچ شتێک جیاوازی له‌نێوان ئێمه و ئه‌واندا نه‌كردووه، به باوه‌ڕ دڵی ئه‌وانیشی بێگه‌رد كردووه‌ته‌وه. ئیتر بۆچی ئێوه خودا تاقی ده‌كه‌نه‌وه كه نیرێک ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی قوتابییه‌كان، ئه‌وه‌ی نه باوكانمان و نه خۆمان توانیمان هه‌ڵیبگرین؟ به‌ڵام باوه‌ڕمان هه‌یه كه به به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕزگار ده‌بین، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش”.
کردار 4:15-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک گەیشتنە ئۆرشەلیم، کڵێسا و نێردراوان و پیران پێشوازییان لێکردن، ئەوانیش هەواڵی هەموو ئەو شتانەیان پێدان کە خودا لە ڕێگەی ئەوانەوە کردبووی. بەڵام هەندێک لەوانەی سەر بە ڕێبازی فەریسییەکان بوون و باوەڕیان هێنابوو، هەستان و گوتیان: «دەبێت ئەو باوەڕدارانەی کە جولەکە نین خەتەنە بکرێن و فەرمانیان پێ بکرێت کە کار بە تەوراتی مو‌سا بکەن.» جا نێردراوان و پیران بۆ لێکۆڵینەوەی ئەم بابەتە کۆبوونەوە. پاش مشتومڕێکی زۆر، پەترۆس هەستا و پێی گوتن: «ئەی برایان، ئێوە دەزانن پێش ماوەیەک، خودا لەنێو ئێوەدا هەڵیبژارد کە لە دەمی منەوە ناجولەکەکان مزگێنیی مەسیح ببیستن و باوەڕ بهێنن. ئەو خودایەی کە دەزانێت چی لە دڵدایە، شایەتی بۆیان دا بە بەخشینی ڕۆحی پیرۆز بەوانیش هەروەک بە ئێمە. بە هیچ شتێک جیاوازی لەنێوان ئێمە و ئەواندا نەکردووە، بە باوەڕ دڵی ئەوانیشی پاک کردووەتەوە. ئیتر بۆچی ئێوە خودا تاقی دەکەنەوە، نیرێک دەخەنە سەر شانی ئەو قوتابییانەی کە جولەکە نین، ئەوەی نە باوباپیرانمان و نە خۆمان توانیمان هەڵیبگرین؟ بەڵام باوەڕمان هەیە کە بە نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆ ڕزگار دەبین، هەروەک ئەوان.»