لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 4:15-11

كردار 4:15-11 PNTZS

كاتێ له‌ یروشلایمدا ئاماده‌بوون، وارگه‌ و په‌یامبه‌ران و پیران پێشوازییان لێكردن، ئه‌وانیش هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان پێدان كه‌ خودا به‌هۆیانه‌وه‌ كردبووی. به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه‌ی سه‌ر به‌ ڕێبازی په‌ڕیشییه‌كان بوون و باوه‌ڕیان هێنابوو، هه‌ستان و وتیان: “ده‌بێت ئه‌وانه‌ خروسه‌بڕان بكرێن و فه‌رمانیان پێ بكرێت كه‌ كار به‌ ته‌وراتی مووشێ بكه‌ن”. جا په‌یامبه‌ران و پیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر، په‌تڕۆس هه‌ستا و پێی وتن: “برایان، ئێوه‌ ده‌زانن پێش ماوه‌یه‌ک، خودا له‌نێو ئێمه‌دا هه‌ڵیبژارد كه‌ له‌ ده‌می منه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌كان په‌یامی ئینجیل ببیستن و باوه‌ڕ بهێنن. خودای دڵناس، گه‌واهیی بۆیان دا به‌ به‌خشینی ڕووحی پارسا به‌وانیش هه‌روه‌ک به‌ ئێمه‌. به‌ هیچ شتێک جیاوازی له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌واندا نه‌كردووه‌، به‌ باوه‌ڕ دڵی ئه‌وانیشی بێگه‌رد كردووه‌ته‌وه‌. ئیتر بۆچی ئێوه‌ خودا تاقی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ نیرێک ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی قوتابییه‌كان، ئه‌وه‌ی نه‌ باوكانمان و نه‌ خۆمان توانیمان هه‌ڵیبگرین؟ به‌ڵام باوه‌ڕمان هه‌یه‌ كه‌ به‌ به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕزگار ده‌بین، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش”.