کردار 1:15-12
کردار 1:15-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ندێ كه‌س له ئیهووده‌وه بۆ ئینتیاكیا هاتن و برایانیان فێرده‌كرد: “ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ته‌وراتی مووشێ خروسه‌بڕان نه‌كرێن، ناتوانن ڕزگاربن”. كاتێ ده‌مه‌قاڵه و مشتومڕێكی زۆر له‌لایه‌ن پۆڵۆس و به‌رنڤا له‌گه‌ڵ ئه‌وان ڕوویدا، پۆڵۆس و به‌رنڤا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه دیاری كران، تاكو سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بۆ لای په‌یامبه‌ران و پیران به‌ره‌و یروشلایم سه‌ربكه‌ون. پاش ئه‌وه‌ی وارگه ماڵئاواییان لێ‌كردن، به نێو پۆنیقێ و شمرندا تێپه‌ڕین، باسیان ده‌كرد كه نه‌ته‌وه‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه، جا شادییه‌كی زۆریان له‌نێو هه‌موو برایاندا بڵاو ده‌كرده‌وه. كاتێ له یروشلایمدا ئاماده‌بوون، وارگه و په‌یامبه‌ران و پیران پێشوازییان لێ‌كردن، ئه‌وانیش هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان پێدان كه خودا به‌هۆیانه‌وه كردبووی. به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه‌ی سه‌ر به ڕێبازی په‌ڕیشییه‌كان بوون و باوه‌ڕیان هێنابوو، هه‌ستان و وتیان: “ده‌بێت ئه‌وانه خروسه‌بڕان بكرێن و فه‌رمانیان پێ بكرێت كه كار به ته‌وراتی مووشێ بكه‌ن”. جا په‌یامبه‌ران و پیران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كۆبوونه‌وه. پاش گفتوگۆیه‌كی زۆر، په‌تڕۆس هه‌ستا و پێی وتن: “برایان، ئێوه ده‌زانن پێش ماوه‌یه‌ک، خودا له‌نێو ئێمه‌دا هه‌ڵیبژارد كه له ده‌می منه‌وه نه‌ته‌وه‌كان په‌یامی ئینجیل ببیستن و باوه‌ڕ بهێنن. خودای دڵناس، گه‌واهیی بۆیان دا به به‌خشینی ڕووحی پارسا به‌وانیش هه‌روه‌ک به ئێمه. به هیچ شتێک جیاوازی له‌نێوان ئێمه و ئه‌واندا نه‌كردووه، به باوه‌ڕ دڵی ئه‌وانیشی بێگه‌رد كردووه‌ته‌وه. ئیتر بۆچی ئێوه خودا تاقی ده‌كه‌نه‌وه كه نیرێک ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی قوتابییه‌كان، ئه‌وه‌ی نه باوكانمان و نه خۆمان توانیمان هه‌ڵیبگرین؟ به‌ڵام باوه‌ڕمان هه‌یه كه به به‌خششی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕزگار ده‌بین، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش”. ئیتر هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌كه بێده‌نگ بوون و گوێیان له به‌رنڤا و پۆڵۆس گرت، باسی ئه‌و په‌رجوو و نیشانانه‌یان ده‌كرد كه خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ئه‌نجامی داوه.
کردار 1:15-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەندێک کەس لە یەهودیاوە بۆ ئەنتاکیا هاتن و برایانیان فێردەکرد و دەیانگوت: «ئەگەر بەپێی ئەو نەریتەی کە مو‌سا فێری کردن خەتەنە نەکرێن، ناتوانن ڕزگاربن.» کاتێک دەمەقاڵە و مشتومڕێکی زۆر لەلایەن پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ ئەوان ڕوویدا، پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دیاری کران، تاکو سەبارەت بەم بابەتە بۆ لای نێردراوان و پیران بەرەو ئۆرشەلیم بەڕێ بکەون. پاش ئەوەی کڵێسا ماڵئاواییان لێکردن، بە ناو فینیکیا و سامیرەدا تێپەڕین، باسی ئەوەیان دەکرد کە ناجولەکەکانیش باوەڕیان بە عیسا هێناوە، جا خۆشییەکی زۆریان لەنێو هەموو باوەڕداراندا بڵاوکردەوە. کاتێک گەیشتنە ئۆرشەلیم، کڵێسا و نێردراوان و پیران پێشوازییان لێکردن، ئەوانیش هەواڵی هەموو ئەو شتانەیان پێدان کە خودا لە ڕێگەی ئەوانەوە کردبووی. بەڵام هەندێک لەوانەی سەر بە ڕێبازی فەریسییەکان بوون و باوەڕیان هێنابوو، هەستان و گوتیان: «دەبێت ئەو باوەڕدارانەی کە جولەکە نین خەتەنە بکرێن و فەرمانیان پێ بکرێت کە کار بە تەوراتی مو‌سا بکەن.» جا نێردراوان و پیران بۆ لێکۆڵینەوەی ئەم بابەتە کۆبوونەوە. پاش مشتومڕێکی زۆر، پەترۆس هەستا و پێی گوتن: «ئەی برایان، ئێوە دەزانن پێش ماوەیەک، خودا لەنێو ئێوەدا هەڵیبژارد کە لە دەمی منەوە ناجولەکەکان مزگێنیی مەسیح ببیستن و باوەڕ بهێنن. ئەو خودایەی کە دەزانێت چی لە دڵدایە، شایەتی بۆیان دا بە بەخشینی ڕۆحی پیرۆز بەوانیش هەروەک بە ئێمە. بە هیچ شتێک جیاوازی لەنێوان ئێمە و ئەواندا نەکردووە، بە باوەڕ دڵی ئەوانیشی پاک کردووەتەوە. ئیتر بۆچی ئێوە خودا تاقی دەکەنەوە، نیرێک دەخەنە سەر شانی ئەو قوتابییانەی کە جولەکە نین، ئەوەی نە باوباپیرانمان و نە خۆمان توانیمان هەڵیبگرین؟ بەڵام باوەڕمان هەیە کە بە نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆ ڕزگار دەبین، هەروەک ئەوان.» ئیتر هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە بێدەنگ بوون و گوێیان لە بەرناباس و پۆڵس گرت، باسی ئەو نیشانە و پەرجووانەیان دەکرد کە خودا لەسەر دەستی ئەوان لەناو ناجولەکەکان ئەنجامی داوە.