کردار 21:14-25
کردار 21:14-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
مزگێنییان بەو شارە دا و ژمارەیەکی زۆریان کردە قوتابی. ئینجا گەڕانەوە لیسترا و کۆنیا و ئەنتاکیا، ورەی قوتابییەکانیان بەرز دەکردەوە هانیان دەدان لە باوەڕ بچەسپێن: «پێویستە بە تەنگانەی زۆردا بچینە ناو شانشینی خودا.» لە هەر کڵێسایەک پۆڵس و بەرناباس پیرانیان بۆ هەڵبژاردن، ئینجا بە ڕۆژووگرتنەوە نوێژیان کرد و پیرەکانیان دایە دەست مەسیحی باڵادەست کە باوەڕیان پێی هێناوە. ئینجا بە پیسیدیادا تێپەڕین و گەیشتنە پامفیلیا. لە شاری پەرگە پەیامی خودایان ڕاگەیاند و پاشان بۆ بەندەری ئەنتالیا دابەزین.
کردار 21:14-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
موژده‌یان به‌و شاره دا زۆر كه‌سیان كرده قوتابی. ئینجا گه‌ڕانه‌وه لیستره و ئیقانون و ئینتیاكیا. وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه هانیان ده‌دان له باوه‌ڕ جیگیر بن: پێویسته به ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه نێو پاشایه‌تیی خودا. قه‌شه‌یان بۆ هه‌ر وارگه‌یه‌ک هه‌ڵبژاردن، ئینجا به ڕۆژوگرتنه‌وه نوێژیان كرد و خه‌ڵكه‌كه‌یان دایه ده‌ست په‌روه‌ردگار كه باوه‌ڕیان پێی هێناوه. ئینجا به پیسیدیه‌دا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه په‌مپۆلیا. له په‌رجه دا وشه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند و بۆ ئیتالیا دابه‌زین.