کردار 19:14-28
کردار 19:14-28 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەندێک جولەکە لە ئەنتاکیا و کۆنیاوە هاتن، قەناعەتیان بە خەڵکەکە هێنا، ئەوانیش پۆڵسیان بەردباران کرد و ڕایانکێشایە دەرەوەی شار، وایانزانی مردووە. بەڵام کاتێک قوتابییەکان دەوریان دا، هەستا و گەڕایەوە ناو شار. بۆ ڕۆژی دواتر لەگەڵ بەرناباس بۆ دەربە ڕۆیشت. مزگێنییان بەو شارە دا و ژمارەیەکی زۆریان کردە قوتابی. ئینجا گەڕانەوە لیسترا و کۆنیا و ئەنتاکیا، ورەی قوتابییەکانیان بەرز دەکردەوە هانیان دەدان لە باوەڕ بچەسپێن: «پێویستە بە تەنگانەی زۆردا بچینە ناو شانشینی خودا.» لە هەر کڵێسایەک پۆڵس و بەرناباس پیرانیان بۆ هەڵبژاردن، ئینجا بە ڕۆژووگرتنەوە نوێژیان کرد و پیرەکانیان دایە دەست مەسیحی باڵادەست کە باوەڕیان پێی هێناوە. ئینجا بە پیسیدیادا تێپەڕین و گەیشتنە پامفیلیا. لە شاری پەرگە پەیامی خودایان ڕاگەیاند و پاشان بۆ بەندەری ئەنتالیا دابەزین. لەوێشەوە بە ڕێگای دەریا بۆ ئەنتاکیا گەڕانەوە، ئەو شوێنەی لێوەی درانە دەست نیعمەتی خودا بۆ ئەو کارەی جێبەجێیان کرد. کاتێک گەیشتن و کڵێسایان کۆکردەوە، باسی هەموو ئەو شتانەیان کرد کە خودا لەگەڵیان کردبووی، هەروەها کە دەرگای باوەڕی بۆ ناجولەکەکانیش کردووەتەوە. جا لەوێ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ قوتابییەکان مانەوە.
کردار 19:14-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ندێک جوو له ئینتیاكیا و ئیقانونه‌وه هاتن، قه‌ناعه‌تیان به كۆمه‌ڵه‌كه هێنا، ئه‌وانیش پۆڵۆسیان به‌ردباران كرد و ڕایانكێشایه ده‌ره‌وه‌ی شار، وایانزانی مردووه. به‌ڵام كاتێ قوتابییه‌كان ده‌وریان دا، هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه نێو شار. بۆ ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ به‌رنڤا بۆ ده‌ڕبێ ڕۆیشت. موژده‌یان به‌و شاره دا زۆر كه‌سیان كرده قوتابی. ئینجا گه‌ڕانه‌وه لیستره و ئیقانون و ئینتیاكیا. وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه هانیان ده‌دان له باوه‌ڕ جیگیر بن: پێویسته به ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه نێو پاشایه‌تیی خودا. قه‌شه‌یان بۆ هه‌ر وارگه‌یه‌ک هه‌ڵبژاردن، ئینجا به ڕۆژوگرتنه‌وه نوێژیان كرد و خه‌ڵكه‌كه‌یان دایه ده‌ست په‌روه‌ردگار كه باوه‌ڕیان پێی هێناوه. ئینجا به پیسیدیه‌دا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه په‌مپۆلیا. له په‌رجه دا وشه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند و بۆ ئیتالیا دابه‌زین. له‌وێشه‌وه به ڕێگای ده‌ریا بۆ ئینتیاكیا گه‌ڕانه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی درانه ده‌ست به‌خششی خودا بۆ ئه‌و كاره‌ی جێبه‌جێیان كرد. كاتێ ئاماده‌بوون و وارگه‌یان كۆكرده‌وه، باسی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان كرد كه خودا له‌گه‌ڵیان كردبووی، هه‌روه‌ها كه ده‌رگای باوه‌ڕی بۆ نه‌ته‌وه‌كانیش كردۆته‌وه. جا له‌وێ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان مانه‌وه.