کردار 46:13-48
کردار 46:13-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس و به‌رنڤاش به ئاشكرا دووان و وتیان: “ده‌بووایه یه‌كه‌مجار وشه‌ی خودامان بۆ ئێوه باس بكردایه. چونكه ئێوه ڕه‌تتان كرده‌وه و بڕیارتان دا كه شایانی ژیانی جاویدانی نین، ئه‌وه‌تا ڕوو له نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ین! چونكه په‌روه‌ردگار ئاوای ڕاسپاردین: {من تۆم كردۆته ڕووناكی بۆ نه‌ته‌وه‌كان، تاكو ببیته ڕزگاری بۆ ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی} ”. كاتێ نه‌ته‌وه‌كان گوێیان له‌مه بوو، زۆر دڵشادبوون و شكۆیان دایه وشه‌ی په‌روه‌ردگار، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه بۆ ژیانی جاویدانی ده‌ستنیشان كرابوون، باوه‌ڕیان هێنا.
کردار 46:13-48 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پۆڵس و بەرناباسیش بە چاونەترسییەوە وەڵامیان دانەوە: «پێویست بوو یەکەم جار پەیامی خودا بۆ ئێوە باس بکەین. بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەتتان کردەوە و خۆتان بە شیاوی ژیانی هەتاهەتایی نەزانی، ئەوەتا دەچینە لای ناجولەکەکان، چونکە مەسیحی باڵادەست بەم جۆرە ڕایسپاردین: «﴿من تۆم کردووەتە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان، تاکو ڕزگاری بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت.﴾» کاتێک ناجولەکەکان گوێیان لەمە بوو، زۆر دڵشاد بوون و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان شکۆدار کرد، هەموو ئەوانەش کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەستنیشان کرابوون، باوەڕیان هێنا.