کردار 32:13-37
کردار 32:13-37 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئێمەش مزگێنیی ئەو بەڵێنەتان پێدەدەین کە بۆ باوباپیرانمان هات، ئەوەی خودا بۆ ئێمەی هێنایە دی کە وەچەی ئەوانین، بە هەستانەوەی عیسا. وەک لە زەبووری دووەمدا نووسراوە: «﴿تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.﴾ خودا ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە بۆ ئەوەی هەرگیز نەڕزێت: ﴿ئەو بەڵێنە پیرۆز و مسۆگەرەتان دەدەمێ کە بە داودم دابوو.﴾ بۆیە لە زەبوورێکی دیکە دەفەرموێ: ﴿ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.﴾ «چونکە داود دوای ئەوەی بەگوێرەی مەبەستی خودا خزمەتی نەوەی خۆی کرد، نوست و چووە پاڵ باوباپیرانی و تەرمەکەی بۆگەن بوو. بەڵام ئەوەی خودا هەڵیستاندەوە بۆگەنی نەبینی.
کردار 32:13-37 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێمه‌ش موژده‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌تان پێ ده‌ده‌ین كه بۆ باوكانمان هات، ئه‌وه‌ی خودا بۆ ئێمه‌ی وه‌چه‌ی ئه‌وان هێنایه دی، به هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆع، وه‌ک له په‌سنیی دووه‌مدا نووسراوه: {تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه باوكت} . سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خودا له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه و ئیتر بۆ بۆگه‌نی ناگه‌ڕێته‌وه، ئاوای فه‌رمووه: {ئه‌و به‌ڵێنه پارسا و مسۆگه‌ره‌تان ده‌ده‌مێ كه به داویدم دابوو} . بۆیه له په‌سنیێكی دیكه ده‌فه‌رمووێ: {ڕێ ناده‌یت تاقانه پارساكهت بۆگه‌نی ببینێت} . چونكه داوید دوای ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی خودا ڕاژه‌ی نه‌وه‌ی خۆی كرد، نووست و چووه پاڵ باوكانی، بۆگه‌نیشی بینی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه بۆگه‌نی نه‌بینی.