لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 1:12-19

کردار 1:12-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لەو کاتەدا هێرۆدسی پاشا دەستی کرد بە چەوساندنەوەی چەند کەسێکی کڵێسا. هەروەها یاقوبی برای یۆحەنای بە شمشێر کوشت. کە بینی ئەمە جێی ڕەزامەندی جولەکەیە، پەترۆسیشی گرت، ئەمەش لە ڕۆژانی جەژنی فەتیرەدا بوو. کاتێک هێرۆدس پەترۆسی گرت، خستییە زیندانەوە، بۆ ئەوەی پاسەوانی لێ بکرێت دایە دەست چوار کۆمەڵی چوار سەربازی، دەیویست دوای جەژنی پەسخە بیهێنێتە بەردەم گەل. بۆیە کاتێک پەترۆس زیندانی کرابوو، کڵێسا بە گوڕ لە پێناوی ئەو نوێژیان بۆ خودا دەکرد. شەوی پێش ئەو ڕۆژەی کە هێرۆدس بەتەمابوو پەترۆس بهێنێتە دەرەوە و دادگایی بکات، پەترۆس لەنێوان دوو سەربازدا نوستبوو، بە دوو زنجیر بەسترابووەوە، لە بەردەرگاش پاسەوان هەبوو، کە پاسەوانی زیندانەکەیان دەکرد. لەپڕ فریشتەیەکی یەزدان دەرکەوت و ڕووناکییەک لەناو ژوورەکە درەوشایەوە، جا کەلەکەی پەترۆسی جوڵاند و خەبەری کردەوە و گوتی: «خێرا هەستە!» ئیتر زنجیرەکان لە دەستەکانی کەوتن. فریشتەکە پێی گوت: «پشتێنەکەت ببەستە و پێڵاوەکانت لە پێ بکە!» ئەویش کردی. ئینجا پێی گوت: «سەرکراسەکەت لەبەر بکە و دوام بکەوە.» پەترۆسیش دوای کەوت و لە بەندیخانە چووە دەرەوە، نەیدەزانی ئەوەی لە ڕێگەی فریشتەکەوە ڕوودەدات ڕاستە، بەڵکو وایدەزانی بینینێکی بۆ ئاشکرا کراوە. پاسەوانی یەکەم و دووەمیان بڕی و گەیشتنە دەروازە ئاسنینەکەی بەرەو شار، لە خۆیەوە بۆیان کرایەوە، تێپەڕین و شەقامێکیان بڕی، لەناکاو فریشتەکە بەجێی هێشت. ئینجا پەترۆس بەخۆیدا هاتەوە و گوتی: «ئێستا بەڕاستی زانیم کە یەزدان فریشتەکەی نارد و لە دەستی هێرۆدس و هەموو ئەوەی گەلی جولەکە چاوەڕێی بوو دەربازی کردم.» هەرکە بە تەواوی زانی چی ڕوویداوە، ڕۆیشت بۆ ماڵی مریەمی دایکی یۆحەنا کە پێی دەگوترا مەرقۆس، لەوێ خەڵکێکی زۆر کۆببوونەوە و نوێژیان دەکرد. کە پەترۆس لە دەرگای داڵانەکەی دا، کارەکەرێک کە ناوی ڕودا بوو، هات بۆ ئەوەی بزانێت کێیە. کاتێک دەنگی پەترۆسی ناسییەوە، بێ کردنەوەی دەرگاکە لە خۆشییاندا ڕایکردە ژوورەوە و خەبەری دا کە پەترۆس لە بەردەرگا ڕاوەستاوە. پێیان گوت: «وڕێنە دەکەیت.» بەڵام ئەو لەسەر قسەکەی سووربوو، گوتیان: «ئەوە فریشتەکەیەتی!» بەڵام پەترۆس لە لێدانەکە بەردەوام بوو، کاتێک لێیان کردەوە و بینییان، سەرسام بوون. بە دەست ئیشارەتی بۆ کردن بێدەنگ بن، ئینجا بۆی گێڕانەوە چۆن یەزدان لە زیندان دەریهێنا، پێی گوتن: «ئەمە بە یاقوب و خوشک و برایان بڵێن.» ئینجا چووە دەرەوە و بۆ شوێنێکی دیکە ڕۆیشت. کە ڕۆژبووەوە ئاژاوەیەکی گەورە لەنێو سەربازەکاندا دروستبوو لەسەر ئەوەی ئاخۆ پەترۆس چی لێهات. کاتێک هێرۆدس داوای کرد و نەیدۆزییەوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ سەربازان کرد و فەرمانی دا بکوژرێن.

هاوبەشی بکە
کردار 12 بخوێنەوە

کردار 1:12-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌و كاته‌دا شا هیڕوودس ده‌ستی درێژكرد بۆ ئه‌زیه‌ت دانی چه‌ند كه‌سێكی وارگه‌. یاقووی برای یوخه‌ننه‌نی به‌ شمشێر كوشت. كه‌ بینی ئه‌مه‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی جووه‌كانه‌، په‌تڕۆسیشی گرت، ئه‌مه‌ش له‌ ڕۆژانی فه‌تیره‌دا بوو. كاتێ گرتی، خستییه‌ زیندان، بۆ پاسه‌وانیكردنی ڕاده‌ستی چوار كۆمه‌ڵی چوار سه‌ربازیی كرد، به‌ته‌مابوو دوای په‌سخه‌ بیهێنێته‌ به‌رده‌م گه‌ل. بۆیه‌ كه‌ په‌تڕۆس زیندان كرابوو، وارگه‌ به‌ گوڕ له‌ پێناوی ئه‌و نوێژیان بۆ خودا ده‌كرد. به‌ڵام كاتێ هیڕوودس به‌ته‌مابوو بیهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌و شه‌وه‌دا په‌تڕۆس له‌نێوان دوو سه‌ربازدا نووستبوو، به‌ دوو زنجیر به‌سترابووه‌وه‌، له‌به‌رده‌رگاش پاسه‌وان هه‌بوو، پاسه‌وانیی زیندانه‌كه‌یان ده‌كرد. له‌پڕ فریشته‌یه‌كی په‌روه‌ردگار هات و ڕووناكی له‌نێو خانووه‌كه‌دا دره‌وشایه‌وه‌، جا كه‌له‌كه‌ی په‌تڕۆسی جوڵاند و خه‌به‌ری كرده‌وه‌و فه‌رمووی: “خێرا هه‌سته‌!”. ئیتر زنجیره‌كان له‌ ده‌سته‌كانی كه‌وتن. فریشته‌كه‌ پێی فه‌رموو: “پشتێنه‌كه‌ت ببه‌سته‌ و سۆله‌كانت له‌ پێ بكه‌!” ئه‌ویش كردی. ئینجا پێی فه‌رموو: “كراسه‌كه‌ت له‌به‌ربكه‌ و دوام بكه‌وه‌”. ئه‌ویش ده‌رچوو و دوای كه‌وت، نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ی به‌هۆی فریشته‌كه‌وه‌ ڕووده‌دات ڕاسته‌، به‌ڵكو وایده‌زانی بینینێک ده‌بینێت. پاسه‌وانگه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان بڕی و گه‌یشتنه‌ ده‌روازه‌ ئاسنینه‌كه‌ی به‌ره‌و شار، له‌ خۆیه‌وه‌ بۆیان كرایه‌وه‌، ده‌رچوون و شه‌قامێكیان بڕی، یه‌كسه‌ر فریشته‌كه‌ به‌جێیهێشت. ئینجا په‌تڕۆس به‌خۆیدا هاته‌وه‌ و وتی: “ئێستا به‌ ڕاستی زانیم كه‌ په‌روه‌ردگار فریشته‌كه‌ی نارد و له‌ ده‌ستی هیڕوودس و هه‌موو ئه‌وه‌ی گه‌لی جوو چاوه‌ڕێی بوو ده‌ربازی كردم”. كه‌ ئه‌مه‌ تێگه‌یشت، هاته‌ ماڵی مه‌ریه‌می دایكی یوخه‌ننه‌ن كه‌ پێی ده‌ووترا مه‌رقوس، زۆر كه‌س له‌وێدا كۆببوونه‌وه‌ نوێژیان ده‌كرد. كه‌ په‌تڕۆس له‌ ده‌رگای داڵانه‌كه‌ی دا، كه‌نیزه‌یه‌ک هات ناوی ڕه‌ودا بوو تاكو بزانێت. كاتێ ده‌نگی په‌تڕۆسی ناسییه‌وه‌ له‌ خۆشیان ده‌رگاكه‌ی نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵكو ڕایكرده‌ ژووره‌وه‌ و خه‌به‌ری دا كه‌ په‌تڕۆس له‌به‌رده‌رگا ڕاوه‌ستاوه‌. پێیان وت: “وڕێنه‌ ده‌كه‌یت!”. به‌ڵام ئه‌و سووربوو كه‌ وایه‌، جا وتیان: “ئه‌وه‌ فریشته‌كه‌یه‌تی!”. په‌تڕۆسیش له‌ لێدانه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو، كاتێ لێیان كرده‌وه‌ و بینییان، سه‌رسامبوون. به‌ ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ كردن بێده‌نگ بن، ئینجا بۆی گێڕانه‌وه‌ چۆن په‌روه‌ردگار له‌ زیندان ده‌ریهێنا و وتی: “ئه‌مه‌ به‌ یاقووی برایان بڵێن”. ئینجا ده‌رچوو و بۆ شوێنێكی دیكه‌ ڕۆیشت. كه‌ ڕۆژ‌بووه‌وه‌ ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌نێو سه‌ربازه‌كاندا دروست بوو: ئاخۆ په‌تڕۆس چی لێهات؟ كاتێ هیڕوودس داوایكرد و نه‌یدۆزییه‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازان كرد و فه‌رمانی دا بكوژرێن. ئینجا له‌ ئیهوودوه‌ چووه‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ و له‌وێ مایه‌وه‌.