لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 11:11-19

کردار 11:11-19 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«ئەوە بوو یەکسەر سێ پیاو لەپێش ئەو ماڵە ڕاوەستان کە ئێمەی لێبوو، لە قەیسەرییەوە بۆ لام نێردرابوون، ڕۆحی پیرۆز پێی فەرمووم کە بێ دوودڵی لەگەڵیان بڕۆم، ئەم شەش برایەش لەگەڵم هاتن و چووینە ماڵی پیاوەکە. ئەویش بۆی گێڕاینەوە چۆن فریشتەی لە ماڵەکەیدا بینیوە ڕاوەستاوە و گوتوویەتی: ”بنێرە بۆ یافا بەدوای شیمۆندا کە نازناوی پەترۆسە، ئەو پەیامێکتان دەداتێ بەهۆیەوە خۆت و هەموو ماڵەکەت ڕزگارتان دەبێت.“ «کاتێک دەستم بە قسە کرد، ڕۆحی پیرۆزیان بەسەردا ڕژا، وەک لە سەرەتادا هاتە سەر ئێمەش. قسەکەی عیسای خاوەن شکۆم بەبیر هاتەوە کە فەرمووی: ”یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا، بەڵام ئێوە لە ڕۆحی پیرۆز هەڵدەکێشرێن.“ جا ئەگەر خودا هەمان دیاریی بەوان دابێت هەروەک بە ئێمەی داوە کە باوەڕمان بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ هێنا، ئیتر من کێم بتوانم ڕێگا لە خودا بگرم؟» کاتێک گوێیان لەمە بوو، بێدەنگ بوون و ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «کەواتە خودا تۆبەکردنی تەنانەت بە ناجولەکەکانیش بەخشیوە بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتاییان هەبێت.» ئینجا ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو چەوسانەوەیەی بەسەر ستیفانۆسدا هات پەرشوبڵاو ببوونەوە، پەڕینەوە بۆ فینیکیا و قوبرس و ئەنتاکیا، باسی پەیامی خودایان بۆ کەس نەدەکرد، بۆ جولەکە نەبێت.

هاوبەشی بکە
کردار 11 بخوێنەوە

کردار 11:11-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌وه‌بوو یه‌كسه‌ر سێ پیاو له‌پێش ئه‌و ماڵه‌ ڕاوه‌ستان كه‌ تیایدا بووم، له‌ قه‌یسه‌ڕییه‌وه‌ بۆ لام نێردرابوون، ڕووح پێی فه‌رمووم كه‌ بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆم، ئه‌م شه‌ش برایه‌ش له‌گه‌ڵم ڕۆیشتن و چووینه‌ ماڵی پیاوه‌كه‌. ئه‌ویش بۆی گێڕاینه‌وه‌ چۆن فریشته‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یدا بینیوه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و وتوویه‌تی: بنێره‌ بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا كه‌ نازناوی په‌تڕۆسه‌، ئه‌و قسه‌یه‌كتان بۆ ده‌كات به‌هۆیه‌وه‌ خۆت و هه‌موو ماڵه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت. كاتێ ده‌ستم كرد به‌ قسه‌كردن، ڕووحی پارسایان به‌سه‌ردا ڕژا، وه‌ک له‌ سه‌ره‌تادا هاته‌ سه‌ر ئێمه‌ش. فه‌ردمووده‌كه‌ی په‌روه‌ردگارم بیرهاته‌وه‌ كه‌ فه‌رمووی: یوخه‌ننه‌ن به‌ ئاو عه‌مادی ده‌كرد، به‌ڵام ئێوه‌ به‌ ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن. جا ئه‌گه‌ر خودا هه‌مان به‌هره‌ی به‌وان دابێت هه‌روه‌ک به‌ ئێمه‌ی داوه‌ كه‌ باوه‌ڕمان به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار هێنا، ئیتر من كێم؟ ئایا ده‌توانم ڕێگا له‌ خودا بگرم؟” كاتێ ئه‌مه‌یان بیست، بێده‌نگ بوون و خودایان شكۆدار كرد، وتیان: “كه‌واته‌ خودا تۆبه‌كردنی بۆ ژیان به‌ نه‌ته‌وه‌كانیش به‌خشیوه‌!”. ئینجا ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئستیفانۆسدا هات په‌رشوبڵاو بوونه‌وه‌، په‌ڕینه‌وه‌ بۆ پۆنیقێ و قوبڕس و ئینتیاكیا، باسی وشه‌كه‌یان بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد، بۆ جوو نه‌بێت.