لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 11:11-19

كردار 11:11-19 PNTZS

ئه‌وه‌بوو یه‌كسه‌ر سێ پیاو له‌پێش ئه‌و ماڵه‌ ڕاوه‌ستان كه‌ تیایدا بووم، له‌ قه‌یسه‌ڕییه‌وه‌ بۆ لام نێردرابوون، ڕووح پێی فه‌رمووم كه‌ بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆم، ئه‌م شه‌ش برایه‌ش له‌گه‌ڵم ڕۆیشتن و چووینه‌ ماڵی پیاوه‌كه‌. ئه‌ویش بۆی گێڕاینه‌وه‌ چۆن فریشته‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یدا بینیوه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ و وتوویه‌تی: بنێره‌ بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا كه‌ نازناوی په‌تڕۆسه‌، ئه‌و قسه‌یه‌كتان بۆ ده‌كات به‌هۆیه‌وه‌ خۆت و هه‌موو ماڵه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت. كاتێ ده‌ستم كرد به‌ قسه‌كردن، ڕووحی پارسایان به‌سه‌ردا ڕژا، وه‌ک له‌ سه‌ره‌تادا هاته‌ سه‌ر ئێمه‌ش. فه‌ردمووده‌كه‌ی په‌روه‌ردگارم بیرهاته‌وه‌ كه‌ فه‌رمووی: یوخه‌ننه‌ن به‌ ئاو عه‌مادی ده‌كرد، به‌ڵام ئێوه‌ به‌ ڕووحی پارسا عه‌ماد ده‌كرێن. جا ئه‌گه‌ر خودا هه‌مان به‌هره‌ی به‌وان دابێت هه‌روه‌ک به‌ ئێمه‌ی داوه‌ كه‌ باوه‌ڕمان به‌ ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار هێنا، ئیتر من كێم؟ ئایا ده‌توانم ڕێگا له‌ خودا بگرم؟” كاتێ ئه‌مه‌یان بیست، بێده‌نگ بوون و خودایان شكۆدار كرد، وتیان: “كه‌واته‌ خودا تۆبه‌كردنی بۆ ژیان به‌ نه‌ته‌وه‌كانیش به‌خشیوه‌!”. ئینجا ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئستیفانۆسدا هات په‌رشوبڵاو بوونه‌وه‌، په‌ڕینه‌وه‌ بۆ پۆنیقێ و قوبڕس و ئینتیاكیا، باسی وشه‌كه‌یان بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد، بۆ جوو نه‌بێت.