کردار 9:10-20
کردار 9:10-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆ بەیانی، کاتێک بە ڕێگاوە بوون و لە شارەکە نزیک دەبوونەوە، نزیکەی کاتژمێر دوازدە، پەترۆس بۆ نوێژکردن چووە سەربان. ئیتر برسی بوو و دەیویست نان بخوات، بەڵام لە کاتی ئامادەکردنی خواردندا، لەهۆش خۆی چوو. ئاسمانی بە کراوەیی بینی، شتێک لە شێوەی چەرچەفێکی گەورە دەهاتە خوارەوە بۆ سەر زەوی کە لە هەر چوار لاوە گرێدرا بوو. هەموو جۆرە ئاژەڵی چوارپێ و خشۆکی سەر زەوی و باڵندەی ئاسمانی تێدابوو. ئینجا دەنگێک بانگی کرد: «پەترۆس هەستە، سەربڕە و بخۆ!» پەترۆس گوتی: «نەخێر، ئەی پەروەردگار، چونکە هەرگیز شتی گڵاو یان حەرامم نەخواردووە.» دیسان دەنگەکە لەگەڵی دوا: «ئەوەی خودا پاکی کردووەتەوە تۆ بە گڵاوی دامەنێ.» ئەمەش سێبارە بووەوە و دەستبەجێ چەرچەفەکە بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە. کە پەترۆس سەرسام بوو لەوەی کە ئاخۆ دەبێت ئەو بینینە چی بێت، ئەو پیاوانەی کە کۆرنیلیۆس ناردبوونی، بە پرسیار ماڵی شیمۆنیان دۆزییەوە و لە بەردەرگا وەستان. بانگیان کرد و پرسییان، ئاخۆ ئەو شیمۆنەی نازناوی پەترۆسە لێرەیە. لە کاتێکدا پەترۆس هەر بیری لە بینینەکە دەکردەوە، ڕۆحی پیرۆز پێی فەرموو: «سێ پیاو لە بەردەرگا لێت دەپرسن. هەستە بڕۆ خوارەوە و بێ دوودڵی لەگەڵیان بڕۆ، چونکە من ئەوانم ناردووە.»
کردار 9:10-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ سبه‌ینێ، كاتێ به ڕێگاوه بوون و له شاره‌كه نزیک ده‌بوونه‌وه، نزیكه‌ی كاژێر شه‌ش، په‌تڕۆس بۆ نوێژكردن چووه سه‌ربان. ئه‌وه‌بوو زۆر برسی بوو، ئاره‌زووی نانخواردنی ده‌كرد، كاتێک ئاماده‌یان ده‌كرد، له‌هۆش خۆی چوو. ئاسمانی به كراوه‌یی بینی، شتێک وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن هاته خواره‌وه، به هه‌ر چوار لاوه به‌سترابووه‌وه و شۆڕكرایه‌وه سه‌ر زه‌وی. هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵی چوارپێ و خشۆكی سه‌ر زه‌وی و باڵنده‌ی ئاسمانی تێدابوو. ده‌نگێک هات: “په‌تڕۆس هه‌سته، سه‌رببڕه و بخۆ!” په‌تڕۆس وتی: “نه‌خێر په‌روه‌ردگار، چونكه هه‌رگیز شتی پیس یان گڵاوم نه‌خواردووه”. دیسان ده‌نگه‌كه‌ی بۆ هاته‌وه: “ئه‌وه‌ی خودا بێگه‌ردی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ!” ئه‌مه‌ش سێباره بووه‌وه و یه‌كسه‌ر چه‌رچه‌فه‌كه بۆ ئاسمان به‌رزكرایه‌وه. كه په‌تڕۆس سه‌رسام بوو: ئاخۆ ده‌بێت ئه‌م بینینه چی بێت؟ ئه‌وه‌بوو ئه‌و پیاوانه‌ی قورنیلیوس ناردبوونی، به پرس ماڵی شیمعونیان دۆزییه‌وه و له به‌رده‌رگا وه‌ستان. بانگیان كرد و پرسییان: “ئه‌رێ شیمعون كه نازناوی په‌تڕۆسه لێره دابه‌زیوه؟”. له كاتێكدا په‌تڕۆس هه‌ر بیری له بینینه‌كه ده‌كرده‌وه، ڕووح پێی فه‌رموو: “سێ پیاو له‌به‌رده‌رگا لێت ده‌پرسن. هه‌سته بڕۆ خواره‌وه و بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆ، چونكه من ئه‌وانم ناردووه”.