بۆ سبه‌ینێ، كاتێ به ڕێگاوه بوون و له شاره‌كه نزیک ده‌بوونه‌وه، نزیكه‌ی كاژێر شه‌ش، په‌تڕۆس بۆ نوێژكردن چووه سه‌ربان. ئه‌وه‌بوو زۆر برسی بوو، ئاره‌زووی نانخواردنی ده‌كرد، كاتێک ئاماده‌یان ده‌كرد، له‌هۆش خۆی چوو. ئاسمانی به كراوه‌یی بینی، شتێک وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن هاته خواره‌وه، به هه‌ر چوار لاوه به‌سترابووه‌وه و شۆڕكرایه‌وه سه‌ر زه‌وی. هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵی چوارپێ و خشۆكی سه‌ر زه‌وی و باڵنده‌ی ئاسمانی تێدابوو. ده‌نگێک هات: “په‌تڕۆس هه‌سته، سه‌رببڕه و بخۆ!” په‌تڕۆس وتی: “نه‌خێر په‌روه‌ردگار، چونكه هه‌رگیز شتی پیس یان گڵاوم نه‌خواردووه”. دیسان ده‌نگه‌كه‌ی بۆ هاته‌وه: “ئه‌وه‌ی خودا بێگه‌ردی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ!” ئه‌مه‌ش سێباره بووه‌وه و یه‌كسه‌ر چه‌رچه‌فه‌كه بۆ ئاسمان به‌رزكرایه‌وه. كه په‌تڕۆس سه‌رسام بوو: ئاخۆ ده‌بێت ئه‌م بینینه چی بێت؟ ئه‌وه‌بوو ئه‌و پیاوانه‌ی قورنیلیوس ناردبوونی، به پرس ماڵی شیمعونیان دۆزییه‌وه و له به‌رده‌رگا وه‌ستان. بانگیان كرد و پرسییان: “ئه‌رێ شیمعون كه نازناوی په‌تڕۆسه لێره دابه‌زیوه؟”. له كاتێكدا په‌تڕۆس هه‌ر بیری له بینینه‌كه ده‌كرده‌وه، ڕووح پێی فه‌رموو: “سێ پیاو له‌به‌رده‌رگا لێت ده‌پرسن. هه‌سته بڕۆ خواره‌وه و بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆ، چونكه من ئه‌وانم ناردووه”.
كردار 10 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 10
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 9:10-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان