لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 25:10-47

کردار 25:10-47 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک پەترۆس هاتە ژوورەوە، کۆرنیلیۆس پێشوازی لێکرد و لەبەرپێی کەوت و کڕنۆشی برد. پەترۆس هەڵیستاندەوە و گوتی: «هەستە! منیش مرۆڤم!» کاتێک پەترۆس قسەی لەگەڵ دەکرد چووە ژوورەوە و خەڵکێکی زۆری بینی کۆبوونەتەوە، پێی گوتن: «دەزانن بۆ جولەکە ڕێپێنەدراوە تێکەڵاوی ناجولەکە بێت یان بچێتە لای. بەڵام خودا پیشانی دام بە کەس نەڵێم گڵاو یان پیس. بۆیە کە بانگکرام بێ ناڕەزایی دەربڕین هاتم. دەکرێت بپرسم بۆچی منتان بانگکردووە؟» کۆرنیلیۆس گوتی: «چوار ڕۆژ لەمەوبەر، لەم کاتەدا کە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بوو، لە ماڵی خۆم نوێژم دەکرد. لەپڕ پیاوێک بە جلی بریسکەدارەوە لەبەردەمم ڕاوەستا، گوتی: ”کۆرنیلیۆس نوێژەکانت بیستران و خێرەکانت لەبەردەم خودا یادکرانەوە. بۆیە بۆ یافا بەدوای شیمۆندا بنێرە کە نازناوی پەترۆسە. لە ماڵی شیمۆنی پێستەخۆشکەرە، لەسەر دەریا.“ منیش دەستبەجێ بەدوای تۆدا ناردم، تۆش چاکت کرد کە هاتی. ئێستا هەموو لەبەردەم خودا ئامادەین، تاکو گوێ بگرین لە هەموو ئەوەی پەروەردگار فەرمانی پێکردووی.» پەترۆس دەمی کردەوە و گوتی: «لەڕاستیدا تێگەیشتم خودا لایەنگری کەس ناکات، بەڵکو لە هەر نەتەوەیەک ئەوەی ترسی ئەوی لە دڵدا بێت و کاری ڕاستودروست بکات، لەلای پەسەندە. ئەو پەیامە دەزانن کە خودا بۆ گەلی ئیسرائیلی نارد، مزگێنیی ئاشتی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە ڕادەگەیەنێت، کە پەروەردگاری هەمووانە. ئەو شتانە دەزانن کە لە هەموو یەهودیا ڕوویدا، بە دەستپێکردن لە جەلیلەوە دوای ئەوەی یەحیا لەئاوهەڵکێشانەکەی ڕاگەیاند، چۆن خودا بە ڕۆحی پیرۆز و هێز عیسای ناسیرەیی دەستنیشان کرد، ئەوەی دەگەڕا و چاکەی دەکرد و هەموو ئەوانەی ئیبلیس دەستی بەسەریاندا گرتبوو چاکی دەکردنەوە، چونکە خودا لەگەڵی بوو. «ئێمە شایەتی هەموو ئەو شتانەین کە لە ناوچەی یەهودیا و ئۆرشەلیم کردی. ئەوەی بە هەڵواسینی بە دارەوە کوشتیان، بەڵام خودا لە ڕۆژی سێیەمدا لەنێو مردوواندا هەڵیستاندەوە وای کرد دەربکەوێت، نەک بۆ هەموو گەل، بەڵکو بۆ ئەو شایەتانەی کە خودا پێشتر هەڵیبژاردن، بۆ ئێمە کە پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان، لەگەڵیدا خواردمان و خواردمانەوە. ئینجا فەرمانی پێداین جاڕبدەین بۆ گەل و شایەتی بدەین کە خودا ئەوی بە دادوەری زیندووان و مردووان داناوە. هەموو پێغەمبەران شایەتیی بۆ دەدەن کە هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت، بە ناوی ئەو گوناهەکانی دەبەخشرێت.» کاتێک پەترۆس باسی ئەم شتانەی دەکرد، ڕۆحی پیرۆز ڕژایە سەر هەموو ئەوانەی گوێیان لە پەیامەکە گرتبوو. ئەو باوەڕدارە خەتەنەکراوانەی کە لەگەڵ پەترۆس بوون سەریان سوڕما کە ڕۆحی پیرۆز وەک دیارییەک بەسەر ناجولەکەکانیشدا ڕژا، چونکە گوێیان لێیان بوو بە زمانە ڕۆحییەکان دەدوێن و ستایشی خودا دەکەن. ئینجا پەترۆس گوتی: «کەس هەیە ڕێگا بگرێت لە لەئاوهەڵکێشانی ئەمانە کە وەک ئێمە ڕۆحی پیرۆزیان وەرگرتووە؟»

هاوبەشی بکە
کردار 10 بخوێنەوە

کردار 25:10-47 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ په‌تڕۆس هاته‌ ژووره‌وه‌، قورنیلیوس پێشوازی لێكرد و له‌به‌رپێی كه‌وت و كڕنۆشی برد. په‌تڕۆس هه‌ڵیستاند و وتی: “هه‌سته‌! منیش مرۆڤێكم!” كاتێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد چووه‌ ژووره‌وه‌ و خه‌ڵكێكی زۆری بینی كۆبوونه‌ته‌وه‌، پێی وتن: “خۆتان ده‌زانن بۆ جوو ڕێ پێنه‌دراوه‌ تێكه‌ڵاوی بێگانه‌ بێت یان بچێته‌ لای. به‌ڵام من خودا پیشانی دام به‌ هیچ مرۆڤێک نه‌ڵێم پیس یان گڵاو. بۆیه‌ كه‌ بانگهێشتتان كردم بێ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هاتم. پرسیش ده‌كه‌م، بۆچی منتان بانگهێشت كرد؟” قورنیلیوس وتی: “چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕۆژووم تاكو ئێستاش، له‌ كاژێر نۆ له‌ ماڵی خۆم نوێژم ده‌كرد. له‌پڕ پیاوێک به‌ جلی بریسكه‌داره‌وه‌ له‌به‌رده‌مم ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: قورنیلیوس نوێژه‌كانت بیستران و خێره‌كانت له‌به‌رده‌م خودا یادكرانه‌وه‌. بۆیه‌ بۆ یۆپێ به‌دوای شیمعوندا بنێره‌ كه‌ نازناوی په‌تڕۆسه‌. له‌ ماڵی شیمعونی پێسته‌خۆشكه‌ره‌، له‌سه‌ر ده‌ریا. ئه‌و هه‌ر كه‌ هات قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات منیش یه‌كسه‌ر به‌دوامدا ناردی، تۆش چاكت كرد كه‌ هاتی. ئێستاش هه‌موومان له‌به‌رده‌م خودا ئاماده‌ین، تاكو گوێبگرین له‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردووی”. په‌تڕۆس زاری كرده‌وه‌ و وتی: “له‌ڕاستیدا من وا ده‌بینم كه‌ خودا جوداخوازی كه‌س ناكات، به‌ڵكو له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وی له‌ دڵدا بێت و كاری خوداناسی بكات، له‌لای په‌سه‌نده‌. ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیلی نارد، موژده‌ی ئاشتییه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیح، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌مووانه‌. ئێوه‌ ئه‌و شتانه‌ ده‌زانن كه‌ له‌ هه‌موو ئیهوود ڕوویدا، به‌ ده‌ستپێكردن له‌ گلیلاوه‌، دوای ئه‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن بانگه‌وازی عه‌مادكردنه‌كه‌ی كرد، چۆن خودا به‌ ڕووحی پارسا و هێز ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس به‌سه‌ریاندا زاڵ ببوو چاكی ده‌كردنه‌وه‌، چونكه‌ خودا له‌گه‌ڵی بوو. ئێمه‌ گه‌واهیده‌ری هه‌موو ئه‌و شتانه‌ین كه‌ له‌ ناوچه‌ی ئیهوود و یروشلایم كردی. ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵواسینی به‌ داره‌وه‌ كوشتیان، به‌ڵام خودا له‌ ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و ڕێگای دا ده‌ركه‌وێت، نه‌ک بۆ هه‌موو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئه‌و گه‌واهیده‌رانه‌ی كه‌ خودا پێشتر هه‌ڵیبژاردن، بۆ ئێمه‌ كه‌ پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، له‌گه‌ڵیدا خواردمان و خواردمانه‌وه‌. ئینجا ڕایسپاردین بۆ گه‌ل ڕابگه‌یێنین و گه‌واهی بده‌ین كه‌ خودا ئه‌می به‌ دادوه‌ری زیندووان و مردووان داناوه‌. هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن كه‌ هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، به‌خشینی گوناهه‌كانی به‌ ناوی ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌وێت”. كاتێ په‌تڕۆس باسی ئه‌م شتانه‌ی ده‌كرد، ڕووحی پارسا ڕژایه‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی وشه‌كه‌یان ده‌بیست. ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له‌ خروسه‌بڕاوان بوون سه‌ریان سوڕما، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌تڕۆس بوون، چونكه‌ به‌هره‌ی ڕووحی پارسا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانیشدا ڕژا، چونكه‌ گوێیان لێیان بوو به‌ زمانه‌كان ده‌دووێن و ستایشی خودا ده‌كه‌ن. ئینجا په‌تڕۆس وتی: “كه‌س هه‌یه‌ ڕێگا بگرێت له‌ ئه‌مانه‌ی وه‌ک ئێمه‌ ڕووحی پارسایان وه‌رگرتووه‌ له‌ ئاو عه‌ماد نه‌كرێن؟