دووەم تیمۆساوس 6:4-22
دووەم تیمۆساوس 6:4-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه من وا وه‌ک مه‌یی پێشكه‌شكراو ده‌ڕژێم و كاتی كۆچكردنم هاتووه. تێكۆشانێكی باش تێكۆشاوم، پێشبڕكێیه‌كه‌م ته‌واو كرد، باوه‌ڕم پاراست. ئێستا تاجی خوداناسیم بۆ دانراوه، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری دادوه‌ره له‌و ڕۆژه‌دا ده‌مداتێ، ته‌نها بۆ من نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شه كه تامه‌زرۆی ده‌ركه‌وتنین. هه‌وڵ بده زوو بێیته لام، چونكه دیماس به‌جێیهێشتم، ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خۆش‌ویست و چووه تسلۆنیقێ، كریسكیش بۆ گه‌ڵاتیه و تتوس بۆ ده‌لماتیا. به ته‌نیا لۆقام له‌لایه. مه‌رقوس له‌گه‌ڵ خۆت بهێنه، چونكه بۆ من سوودبه‌خشه بۆ ڕاژه‌كردن. تۆخیقۆسم ناردووه بۆ ئه‌پیسۆس. كاتێ هاتی، ئه‌و كراسه‌ی له ترۆئۆس لای كارپۆس به‌جێم هێشت، له‌گه‌ڵ خۆتی بهێنه، په‌رتووكه‌كانیش به تایبه‌ت ده‌سنووسه‌كان. ئه‌سكه‌نده‌ری مسگه‌ر زۆر خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، په‌روه‌ردگار به‌پێی كرداره‌كانی پاداشتی بدات. خۆتی لێ بپارێزه، چونكه زۆر به‌رهه‌ڵستی قسه‌كانمانی كرد. له به‌رگری یه‌كه‌مم كه‌س له‌گه‌ڵم نه‌هات، به‌ڵكو هه‌موو به‌جێیان هێشتم. له‌سه‌ریان هه‌ژمارد نه‌كرێت. به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم وه‌ستا و به‌هێزی كردم، تاكو به منه‌وه به ته‌واوی موژده بدرێت و هه‌موو گه‌لان ببیستن. ئیتر له ده‌می شێر ده‌رباز بووم. په‌روه‌ردگار له هه‌موو خراپه‌یه‌كی دادێت ده‌ربازم ده‌كات و ڕزگارم ده‌كات بۆ پاشایه‌تیه ئاسمانییه‌كه‌ی. تاهه‌تایه شكۆ بۆ ئه‌وه! ئامین. سڵاو له پریسقیلا و ئه‌كیلا و خێزانی ئۆنیسیفورس بكه. ئه‌ڕاستۆس له قۆرنتێ مایه‌وه، به‌ڵام تروپیمۆس به نه‌خۆشی له میلیتس به‌جێم هێشت. هه‌وڵ بده پێش زستان بێی. ئوبولۆس و پودیس و لینۆس و كلودیا و هه‌موو برایان سڵاوت لێده‌كه‌ن. ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ ڕووحت بێت. به‌خششتان له‌گه‌ڵ بێت. ئامین.
دووەم تیمۆساوس 6:4-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
سەبارەت بە من، وا وەک شەرابی پێشکەشکراو دەڕژێم و کاتی کۆچکردنم هاتووە. تێکۆشانێکی باش تێکۆشاوم، پێشبڕکێکەم تەواو کرد و باوەڕەکەم پاراست. ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ، تەنها بۆ من نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەشە کە پەرۆشی دەرکەوتنین. کۆشش بکە زوو بێیتە لام، چونکە دیماس بەجێی هێشتم، ئەم جیهانەی خۆش‌ویست و چوو بۆ سالۆنیکی، کریسکینیش بۆ گەلاتیا و تیتۆس بۆ دەلماتیا. بە تەنها لۆقام لەلایە. مەرقۆس لەگەڵ خۆت بهێنە، چونکە لە خزمەتکردندا سوودی بۆم هەیە. تیخیکۆسم ناردووە بۆ ئەفەسۆس. کاتێک هاتیت، ئەو کەوایە لەگەڵ خۆت بهێنە کە لە ترۆئاس لەلای کارپۆس بەجێم هێشت، تۆمارەکانیش بهێنە، بە تایبەت دەستنووسەکان. ئەسکەندەری مسگەر زۆر خراپەی لەگەڵ کردم، مەسیحی خاوەن شکۆ تۆڵەی لێدەکاتەوە لەسەر کردارەکانی. خۆتی لێ بپارێزە، چونکە زۆر بەرهەڵستی پەیامەکەمانی کرد. لە بەرگری یەکەمم کەس لەگەڵم نەهات، بەڵکو هەموو بەجێیان هێشتم. خودایە، لەسەریان هەژمارد مەکە. بەڵام مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵم وەستا و بەهێزی کردم، تاکو بە منەوە جاڕدانەکە بە تەواوی بدرێت و هەموو گەلان بیبیستن. ئیتر لە دەمی شێر دەرباز بووم. مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو خراپەیەک دەربازم دەکات و ڕزگارم دەکات بۆ شانشینە ئاسمانییەکەی. با هەتاهەتایە مەسیح شکۆدار بێت! ئامین. سڵاو لە پریسکیلا و ئەکیلا و خێزانی ئۆنیسیفۆرۆس بکە. ئەراستۆس لە کۆرنسۆس مایەوە، بەڵام تروفیمۆسم بە نەخۆشی لە میلیتۆس بەجێهێشت. کۆشش بکە پێش زستان بێی. یۆبۆلۆس و پودیس و لینۆس و کڵاودیا و هەموو خوشکان و برایان سڵاوت لێدەکەن. مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ ڕۆحت بێت. با نیعمەتتان لەگەڵ بێت.