دووەم تیمۆساوس 10:4-16
دووەم تیمۆساوس 10:4-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه دیماس به‌جێیهێشتم، ئه‌م ڕۆژگاره‌ی خۆش‌ویست و چووه تسلۆنیقێ، كریسكیش بۆ گه‌ڵاتیه و تتوس بۆ ده‌لماتیا. به ته‌نیا لۆقام له‌لایه. مه‌رقوس له‌گه‌ڵ خۆت بهێنه، چونكه بۆ من سوودبه‌خشه بۆ ڕاژه‌كردن. تۆخیقۆسم ناردووه بۆ ئه‌پیسۆس. كاتێ هاتی، ئه‌و كراسه‌ی له ترۆئۆس لای كارپۆس به‌جێم هێشت، له‌گه‌ڵ خۆتی بهێنه، په‌رتووكه‌كانیش به تایبه‌ت ده‌سنووسه‌كان. ئه‌سكه‌نده‌ری مسگه‌ر زۆر خراپه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، په‌روه‌ردگار به‌پێی كرداره‌كانی پاداشتی بدات. خۆتی لێ بپارێزه، چونكه زۆر به‌رهه‌ڵستی قسه‌كانمانی كرد. له به‌رگری یه‌كه‌مم كه‌س له‌گه‌ڵم نه‌هات، به‌ڵكو هه‌موو به‌جێیان هێشتم. له‌سه‌ریان هه‌ژمارد نه‌كرێت.
دووەم تیمۆساوس 10:4-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە دیماس بەجێی هێشتم، ئەم جیهانەی خۆش‌ویست و چوو بۆ سالۆنیکی، کریسکینیش بۆ گەلاتیا و تیتۆس بۆ دەلماتیا. بە تەنها لۆقام لەلایە. مەرقۆس لەگەڵ خۆت بهێنە، چونکە لە خزمەتکردندا سوودی بۆم هەیە. تیخیکۆسم ناردووە بۆ ئەفەسۆس. کاتێک هاتیت، ئەو کەوایە لەگەڵ خۆت بهێنە کە لە ترۆئاس لەلای کارپۆس بەجێم هێشت، تۆمارەکانیش بهێنە، بە تایبەت دەستنووسەکان. ئەسکەندەری مسگەر زۆر خراپەی لەگەڵ کردم، مەسیحی خاوەن شکۆ تۆڵەی لێدەکاتەوە لەسەر کردارەکانی. خۆتی لێ بپارێزە، چونکە زۆر بەرهەڵستی پەیامەکەمانی کرد. لە بەرگری یەکەمم کەس لەگەڵم نەهات، بەڵکو هەموو بەجێیان هێشتم. خودایە، لەسەریان هەژمارد مەکە.