دووەم سالۆنیکی 6:3-18
دووەم سالۆنیکی 6:3-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێستاش برایان، به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ڕاتانده‌سپێرین، له هه‌ر برایه‌ک دوور بكه‌ونه‌وه كه به ته‌مبه‌ڵی ده‌ژیێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامۆژگاریه نییه كه له ئێمه وه‌ریگرتووه. چونكه خۆتان ده‌زانن چۆن پێویسته لاسایی ئێمه بكه‌نه‌وه، چونكه له‌نێوانتاندا ته‌مبه‌ڵ نه‌بووین، به‌خۆڕایی نانێكی كه‌سمان نه‌خواردووه، به‌ڵكو شه‌و و ڕۆژ به ڕه‌نج و ماندووبوون كارمان كردووه، تاكو نه‌بینه بار بۆ كه‌ستان. ئه‌مه‌ش نه‌ک بڵێی ده‌سه‌ڵاتمان نییه، به‌ڵكو تاكو خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین وه‌ک نموونه، تاكو لاساییمان بكه‌نه‌وه. چونكه كاتێ له‌لاتان بووین ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان پێدان: “ئه‌وه‌ی نایه‌وێ كار بكات، ناخوات”. چونكه ده‌بیستین هه‌ندێک له‌نێوتاندا به ته‌مبه‌ڵی ده‌ژین و هیچ كار ناكه‌ن، به‌ڵكو خۆهه‌ڵقورتێنه‌رن. ئه‌مانه به ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ڕایانده‌سپێرین و ئامۆژگارییان ده‌كه‌ین، به هێمنی كاربكه‌ن و نانی خۆیان بخۆن. برایان، ئێوه‌ش له چاكه‌كاری شكست مه‌هێنن. ئه‌گه‌ر كه‌سێک گوێڕایه‌ڵی قسه‌مان نه‌بێت به‌م په‌یامه، نیشانی بكه‌ن و تێكه‌ڵی مه‌بن، تاكو شه‌رم بكات. به‌ڵام به دوژمنی دامه‌نێن، به‌ڵكو وه‌ک برایه‌ک ئاگاداری بكه‌نه‌وه. په‌روه‌ردگاری ئاشتی به خۆی هه‌میشه و له هه‌موو دۆخێك‌دا ئاشتیتان بداتێ. په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. من پۆڵۆسم، سڵاوه‌كه به ده‌ستی خۆم ده‌نووسم، كه هێمایه‌كه له هه‌موو په‌یامێک. من ئاوا ده‌نووسم. به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.
دووەم سالۆنیکی 6:3-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئێستاش خوشکان، برایان، بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە ڕاتاندەسپێرین کە لە هەر خوشک یان برایەک دوور بکەونەوە کە بە تەمبەڵی ژیان بەڕێ دەکات و بەگوێرەی ئەو فێرکردنە ناڕوات کە لە ئێمەوە وەریگرتووە. ئێوە خۆتان دەزانن کە دەبێت چۆن لاسایی ئێمە بکەنەوە، چونکە کاتێک لەلاتان بووین تەمبەڵ نەبووین، بەخۆڕایی نانی کەسمان نەخواردووە، بەڵکو شەو و ڕۆژ بە ڕەنج و ماندووبوون کارمان کردووە، تاکو نەبینە بار بۆ کەستان. ئەمەش نەک لەبەر ئەوەی مافمان نییە، بەڵکو بۆ ئەوەی خۆمان بکەین بە نموونە بۆ ئێوە تاکو لاساییمان بکەنەوە. تەنانەت کاتێک لەلاتان بووین ئەم ڕاسپاردەیەمان پێدان: «ئەوەی کار نەکات، ناخوات.» ئێمە بیستوومانە هەندێکتان بە تەمبەڵی دەژین و کار ناکەن و خۆتان لە کاروباری کەسانی دیکەدا هەڵدەقورتێنن. بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە ئامۆژگاری و فەرمان بەو کەسانە دەکەین کە بە هێمنی کار بکەن و نانی خۆیان بخۆن. خوشک و برایان، ئێوەش لە چاکەکاری ماندوو مەبن. ئەگەر کەسێک گوێڕایەڵی ئەو ڕاسپاردانە نەبوو کە لەم نامەیەدا هاتووە، دیاری بکەن و تێکەڵی مەبن تاکو شەرمەزار بێت. بە دوژمنی دامەنێن، بەڵکو وەک برایەک ئاگاداری بکەنەوە. با مەسیحی پەروەردگاری ئاشتی خۆی لە هەموو کات و دۆخێک‌دا ئاشتیتان بداتێ. با مەسیحی خاوەن شکۆ لەگەڵ هەمووتان بێت. من پۆڵسم، ئەم سڵاوە دەستخەتی خۆمە. ئەمەش نیشانەیەکی ڕاستیی هەموو نامەکانی منە، من بەم شێوەیە نامە دەنووسم. با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵ هەمووتان بێت.