دووەم یۆحەنا 4:1-9
دووەم یۆحەنا 4:1-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
زۆر دڵخۆش بووم كه بینیم هه‌ندێک له ڕۆڵه‌كانت به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن، وه‌ک باوک ڕایسپاردین. ئێستاش خانم، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌یه‌كی نوێت بۆ بنووسم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه هه‌مانبووه: با یه‌كتریمان خۆشبووێ. خۆشویستن ئه‌مه‌یه: به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی بڕۆین. هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تا گوێتان لێی بووه، ڕاسپارده‌كه ئه‌مه‌یه. چه‌واشه‌كاری زۆر هاتوونه‌ته جیهان و دان نانێن ئیشۆعی مه‌سیح له جه‌سته‌دا هاتووه. ئه‌مانه چه‌واشه‌كار و دژه مه‌سیحن. ئاگاداری خۆتان بن، نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی كردوومانه بیدۆڕێنین، به‌ڵكو پاداشتی ته‌واو وه‌ربگرین. هه‌ر كه‌سێک پێش بكه‌وێت و له فێركردنی مه‌سیح نیشته‌جێ نه‌بێت، خودای نییه. ئه‌وه‌ی له فێركردنه‌كه جێگیر بێت، ئه‌وا باوک و ڕۆڵه‌ی هه‌یه.
دووەم یۆحەنا 4:1-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
زۆر دڵخۆش بووم کە بینیم هەندێک لە منداڵەکانت بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن، وەک باوک ڕایسپاردین. ئێستاش ئەی خانم، ڕاسپاردەیەکی نوێت بۆ نانووسم، بەڵکو ئەوەی لە سەرەتاوە هەمانبووە: داوات لێ دەکەم کە یەکتریمان خۆشبوێ. خۆشەویستی ئەمەیە: بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی خودا بڕۆین. هەروەک لە سەرەتادا گوێتان لێی بووە، ڕاسپاردەکە ئەوەیە کە بە خۆشەویستی هەڵسوکەوت بکەن. چەواشەکاری زۆر بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و دان بەوەدا نانێن کە عیسای مەسیح بە جەستە هاتووە. ئەو جۆرە کەسانە چەواشەکار و دژە مەسیحن. ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک ئەوە لەدەست بدەن کە کارمان بۆ کردووە، بەڵکو پاداشتی تەواو وەربگرن. هەرکەسێک پێش بکەوێت و لە فێرکردنی مەسیح بەردەوام نەبێت، بێبەرییە لە خودا. ئەوەی لە فێرکردنەکە بەردەوام بێت، هەم باوکی ئاسمانی و هەم کوڕەکەی هەیە.