دووەم یۆحەنا 4:1-7 - بەراوردکردنی هەموو وەشەنەکان
دووەم یۆحەنا 4:1-7 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
زۆر دڵخۆش بووم کە بینیم هەندێک لە منداڵەکانت بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن، وەک باوک ڕایسپاردین. ئێستاش ئەی خانم، ڕاسپاردەیەکی نوێت بۆ نانووسم، بەڵکو ئەوەی لە سەرەتاوە هەمانبووە: داوات لێ دەکەم کە یەکتریمان خۆشبوێ. خۆشەویستی ئەمەیە: بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی خودا بڕۆین. هەروەک لە سەرەتادا گوێتان لێی بووە، ڕاسپاردەکە ئەوەیە کە بە خۆشەویستی هەڵسوکەوت بکەن. چەواشەکاری زۆر بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و دان بەوەدا نانێن کە عیسای مەسیح بە جەستە هاتووە. ئەو جۆرە کەسانە چەواشەکار و دژە مەسیحن.
دووەم یۆحەنا 4:1-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
زۆر دڵخۆش بووم کە بینیم هەندێک لە ڕۆڵەکانت بەگوێرەی ڕەوا دەڕۆن، وەک باوک ڕایسپاردین. ئێستاش داوات لێدەکەم کیریا خان، نەک وەک ئەوەی ڕاسپاردەیەکی نوێت بۆ بنووسم، بەڵکو ئەوەی لە دەستپێکەوە هەمانبووە: با یەکتریمان خۆشبووێت. خۆشویستن ئەمەیە: بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی ڕەفتار بکەین. ڕاسپاردەکەش ئەمەیە: هەروەک لە دەستپێکدا بیستووتانە پێی ڕەفتار بکەن. چونکە چەواشەکاری زۆر هاتوونەتە دونیا، نایدرکێنن کە ئیشۆعی مەسیح لە جەستەدا هاتووە. ئەمە چەواشەکار و دژە مەسیحە.