دووەم کۆرنسۆس 4:6-11
دووەم کۆرنسۆس 4:6-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵكو له هه‌موو شتێك‌دا وه‌ک ڕاژه‌وانی خودا خۆمان ده‌رده‌خه‌ین. به دانبه‌خۆداگرتنی زۆرمان، له ته‌نگانه، ناخۆشی و لێقه‌ومان، له لێدان و زیندان و شڵه‌ژان، ماندوویی و بێداری و برسیێتی، به بێگه‌ردی و زانین و ئارامگرتن و نیانی، به ڕووحی پارسا و خۆشویستنی بێ ڕووپامایی، له قسه‌ی ڕه‌وادا، له هێزی خودا، به چه‌كه‌كانی خوداناسی بۆ ڕاست و چه‌پ، به شكۆ و سووكایه‌تی، ناوزڕاو و ناوبانگ، كه ڕاستگۆین و وه‌ک چه‌واشه‌كار ده‌بینرێین، وه‌ک نه‌ناسراو به‌ڵام ناسراوین، وه‌ک مردوو و ئه‌وه‌تا زیندووین، وه‌ک سزادراو به‌ڵام نه‌كوژراوین، وه‌ک خه‌مبار، به‌ڵام هه‌رده‌م دڵشادین، وه‌ک هه‌ژار به‌ڵام زۆر كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین، وه‌ک هیچمان نه‌بێت و هه‌رچه‌نده هه‌موو شتێكمان هه‌یه. ئه‌ی قۆرنتێییه‌كان، زارمان بۆتان كراوه‌یه و دڵمان فراوانه.
دووەم کۆرنسۆس 4:6-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵکو لە هەموو شتێکدا وەک خزمەتکاری خودا خۆمان دەسەلمێنین: بە دانبەخۆداگرتنی زۆرمان، لە تەنگانە، ناخۆشی و لێقەومان، لە لێدان و زیندان و ئاژاوە، ماندووبوون و شەونخونی و برسیێتی، بە پاکی و زانیاری و ئارامگرتن و نیانی، بە ڕۆحی پیرۆز و خۆشەویستی بێ دووڕوویی، لە قسەی ڕاستدا، لە هێزی خودا، بە چەکەکانی ڕاستودروستی لە دەستی ڕاست و چەپ، بە شکۆ و سووکایەتی، ناوزڕاو و ناوبانگ، کە ڕاستگۆین و وەک فێڵباز دەبینرێین، وەک نەناسراو بەڵام ناسراوین، وەک مردوو ئەوەتا زیندووین، وەک سزادراو بەڵام نەکوژراوین، وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین، وەک هەژار بەڵام زۆران دەوڵەمەند دەکەین، وەک هیچمان نەبێت و هەرچەندە هەموو شتێکمان هەیە. ئەی کۆرنسۆسییەکان، بە ڕاشکاوی قسەتان بۆ دەکەین و دڵمان فراوانە.