به‌ڵكو له هه‌موو شتێك‌دا وه‌ک ڕاژه‌وانی خودا خۆمان ده‌رده‌خه‌ین. به دانبه‌خۆداگرتنی زۆرمان، له ته‌نگانه، ناخۆشی و لێقه‌ومان، له لێدان و زیندان و شڵه‌ژان، ماندوویی و بێداری و برسیێتی، به بێگه‌ردی و زانین و ئارامگرتن و نیانی، به ڕووحی پارسا و خۆشویستنی بێ ڕووپامایی، له قسه‌ی ڕه‌وادا، له هێزی خودا، به چه‌كه‌كانی خوداناسی بۆ ڕاست و چه‌پ، به شكۆ و سووكایه‌تی، ناوزڕاو و ناوبانگ، كه ڕاستگۆین و وه‌ک چه‌واشه‌كار ده‌بینرێین، وه‌ک نه‌ناسراو به‌ڵام ناسراوین، وه‌ک مردوو و ئه‌وه‌تا زیندووین، وه‌ک سزادراو به‌ڵام نه‌كوژراوین، وه‌ک خه‌مبار، به‌ڵام هه‌رده‌م دڵشادین، وه‌ک هه‌ژار به‌ڵام زۆر كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ین، وه‌ک هیچمان نه‌بێت و هه‌رچه‌نده هه‌موو شتێكمان هه‌یه. ئه‌ی قۆرنتێییه‌كان، زارمان بۆتان كراوه‌یه و دڵمان فراوانه.
دووه‌م قۆرنتێ 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م قۆرنتێ 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م قۆرنتێ 4:6-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان