دووەم کۆرنسۆس 9:12-11
دووەم کۆرنسۆس 9:12-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پێی فه‌رمووم: “به‌خششی منت به‌سه، چونكه هێزی من له لاوازی ته‌واو ده‌بێت”. بۆیه به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه شانازی به لاوازیم ده‌كه‌م، تاكو هێزی مه‌سیح بێته سه‌رم. بۆیه له پێناوی مه‌سیحدا، به لاوازی و جنێودان و ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه و ته‌نگانه دڵخۆش ده‌بم، چونكه هه‌ر كاتێ لاوازبم ئه‌وا به‌هێزم. بوومه گێل و شانازیم كرد، ئێوه ناچارتان كردم! چونكه ده‌بووایه له‌لایه‌ن ئێوه‌وه ستایش بكرێم، چونكه هیچم له په‌یامبه‌ره به‌رزه‌كان كه‌متر نییه، هه‌رچه‌نده هیچ نیم.
دووەم کۆرنسۆس 9:12-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام پێی فەرمووم: «نیعمەتی منت بەسە، چونکە هێزی من لە لاوازی‌دا تەواو دەبێت.» بۆیە بەوپەڕی شادییەوە شانازی بە لاوازیمەوە دەکەم، تاکو هێزی مەسیح بێتە سەرم. بۆیە لە پێناوی مەسیحدا، بە لاوازی و سووکایەتی و ناخۆشی و چەوسانەوە و تەنگانە دڵخۆش دەبم، چونکە هەر کاتێک لاوازبم ئەوا بەهێزم. بوومە گێل، بەڵام ئێوە ناچارتان کردم. دەبووایە ئێوە پێم‌دا هەڵبدەن، چونکە هیچم لە «نێردراوە بەرزەکان» کەمتر نییە، هەرچەندە هیچ نیم.