پێی فه‌رمووم: “به‌خششی منت به‌سه، چونكه هێزی من له لاوازی ته‌واو ده‌بێت”. بۆیه به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه شانازی به لاوازیم ده‌كه‌م، تاكو هێزی مه‌سیح بێته سه‌رم. بۆیه له پێناوی مه‌سیحدا، به لاوازی و جنێودان و ناخۆشی و چه‌وسانه‌وه و ته‌نگانه دڵخۆش ده‌بم، چونكه هه‌ر كاتێ لاوازبم ئه‌وا به‌هێزم. بوومه گێل و شانازیم كرد، ئێوه ناچارتان كردم! چونكه ده‌بووایه له‌لایه‌ن ئێوه‌وه ستایش بكرێم، چونكه هیچم له په‌یامبه‌ره به‌رزه‌كان كه‌متر نییه، هه‌رچه‌نده هیچ نیم.
دووه‌م قۆرنتێ 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م قۆرنتێ 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م قۆرنتێ 9:12-11
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان