لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووەم کۆرنسۆس 22:11-33

دووەم کۆرنسۆس 22:11-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئایا ئه‌وان عیبڕانین؟ منیش. ئایا ئیسڕائیلین؟ منیش. ئایا نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من؟ منیش. ئایا ڕاژه‌وانی مه‌سیحن؟ وه‌ک مێشک تێكچووێک ده‌ڵێم من باشترم. من زیاتر ڕه‌نجم داوه‌، له‌ لێدان زیاتر، له‌ زیندان‌ زیاتر، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ زۆر جار. جوو پێنج جار چل قامچی كه‌م یه‌كیان لێداوم، سێ جار داركاری كراوم، جارێک به‌ردباران كراوم، سێ جار له‌ كه‌شتیدا بووم و شكاوه‌، شه‌و و ڕۆژێكم له‌ قووڵایی ده‌ریادا به‌سه‌ربرد. له‌ گه‌شتی زۆردا، كه‌وتوومه‌ته‌ مه‌ترسی لافاو و مه‌ترسی چه‌ته‌، مه‌ترسی گه‌له‌كه‌م و مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌كان، مه‌ترسی له‌ شار و مه‌ترسی له‌ ده‌شت، مه‌ترسی له‌ ده‌ریا و مه‌ترسی برایانی درۆزن، به‌ ڕه‌نجدان و ماندووبوون، به‌ بێداریی زۆر، به‌ برسیێتی و تینوێتی، به‌ ڕۆژووگرتنی زۆر، به‌ سه‌رما و ڕووتی. ئه‌مانه‌ هه‌موو له‌لایه‌ك: ڕۆژ به‌ ڕۆژ گرنگیدان به‌ هه‌موو وارگه‌كان له‌سه‌رم كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت. كێ لاواز ده‌بێ‌ و من لاواز نابم؟ كێ كه‌وتۆته‌ گوناه‌ و من ناسووتێم؟ ئه‌گه‌ر شانازی پێویست بێت، ئه‌وا به‌ شته‌كانی لاوازیم شانازی ده‌كه‌م. خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م. له‌ دره‌مسوق، فه‌رمانڕه‌واكه‌ی ئاریتاسی پاشا پاسه‌وانی شاری دره‌مسوقییه‌كانیان ده‌كرد، بۆ گرتنم. به‌ڵام له‌نێو سه‌به‌ته‌دا و له‌ په‌نجه‌ره‌ی شووراكه‌ منیان شۆڕكرده‌وه‌ و له‌ ده‌ستی ڕزگار بووم.

دووەم کۆرنسۆس 22:11-33 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئایا ئەوان عیبرانین؟ منیش. ئایا ئیسرائیلین؟ منیش. ئایا نەوەی ئیبراهیمن؟ منیش. ئایا خزمەتکاری مەسیحن؟ من باشترم، بەڵام وەک شێتێک قسە دەکەم. من زۆر زیاتر لەوان ڕەنجم کێشاوە، لەوان زیاتر لە زینداندا بووم، زۆر خراپتر دارکاری کراوم، زۆر جاریش ڕووبەڕووی مردن بوومەتەوە. جولەکەکان بە قامچی پێنج جار چل قامچی کەم یەکیان لێداوم، سێ جار دارکاری کراوم، جارێک بەردباران کراوم، سێ جار لە کەشتیدا بووم و شکاوە، شەو و ڕۆژێکم لە قووڵایی دەریادا بەسەربرد. بەهۆی زۆر گەشتکردنمەوە تووشی مەترسی ڕووبار و چەتە بووم، مەترسی لە گەلەکەم و نەتەوەکانی دیکە، مەترسی لە شار و لە دەشت، مەترسی لە دەریا، مەترسی لە خوشک و برایانی درۆزن، بە ڕەنجدان و ماندووبوون، بە شەونخونی زۆر، بە برسیێتی و تینووێتی، بە ڕۆژووگرتنی زۆر، بە سەرما و ڕووتی. ئەمانە هەموو لەلایەک، ڕۆژ بە ڕۆژ بایەخدان بە هەموو کڵێساکان لەسەرم کەڵەکە دەبێت. کێ لاوازە و من لەگەڵی لاواز نابم؟ کێ کەوتووەتە گوناه و من ناسووتێم؟ ئەگەر پێویست بە شانازیکردن بکات، ئەوا بەو شتانەوە شانازی دەکەم کە لاوازیم دەردەخەن. خودا، باوکی عیسای خاوەن شکۆ ئەوەی هەتاهەتایە ستایش دەکرێت دەزانێت درۆ ناکەم. لە دیمەشق، فەرمانڕەوایەکەی ئاریتاسی پاشا پاسەوانی شاری دیمەشقیان دەکرد، بۆ گرتنم. بەڵام لەناو سەبەتەدا و لە پەنجەرەی شوورای شارەکەوە منیان شۆڕکردەوە و لە دەستی ڕزگارم بوو.