لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م قۆرنتێ 22:11-33

دووه‌م قۆرنتێ 22:11-33 PNTZS

ئایا ئه‌وان عیبڕانین؟ منیش. ئایا ئیسڕائیلین؟ منیش. ئایا نه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌من؟ منیش. ئایا ڕاژه‌وانی مه‌سیحن؟ وه‌ک مێشک تێكچووێک ده‌ڵێم من باشترم. من زیاتر ڕه‌نجم داوه‌، له‌ لێدان زیاتر، له‌ زیندان‌ زیاتر، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ زۆر جار. جوو پێنج جار چل قامچی كه‌م یه‌كیان لێداوم، سێ جار داركاری كراوم، جارێک به‌ردباران كراوم، سێ جار له‌ كه‌شتیدا بووم و شكاوه‌، شه‌و و ڕۆژێكم له‌ قووڵایی ده‌ریادا به‌سه‌ربرد. له‌ گه‌شتی زۆردا، كه‌وتوومه‌ته‌ مه‌ترسی لافاو و مه‌ترسی چه‌ته‌، مه‌ترسی گه‌له‌كه‌م و مه‌ترسی نه‌ته‌وه‌كان، مه‌ترسی له‌ شار و مه‌ترسی له‌ ده‌شت، مه‌ترسی له‌ ده‌ریا و مه‌ترسی برایانی درۆزن، به‌ ڕه‌نجدان و ماندووبوون، به‌ بێداریی زۆر، به‌ برسیێتی و تینوێتی، به‌ ڕۆژووگرتنی زۆر، به‌ سه‌رما و ڕووتی. ئه‌مانه‌ هه‌موو له‌لایه‌ك: ڕۆژ به‌ ڕۆژ گرنگیدان به‌ هه‌موو وارگه‌كان له‌سه‌رم كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت. كێ لاواز ده‌بێ‌ و من لاواز نابم؟ كێ كه‌وتۆته‌ گوناه‌ و من ناسووتێم؟ ئه‌گه‌ر شانازی پێویست بێت، ئه‌وا به‌ شته‌كانی لاوازیم شانازی ده‌كه‌م. خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ پیرۆز ده‌كرێت ده‌زانێت درۆ ناكه‌م. له‌ دره‌مسوق، فه‌رمانڕه‌واكه‌ی ئاریتاسی پاشا پاسه‌وانی شاری دره‌مسوقییه‌كانیان ده‌كرد، بۆ گرتنم. به‌ڵام له‌نێو سه‌به‌ته‌دا و له‌ په‌نجه‌ره‌ی شووراكه‌ منیان شۆڕكرده‌وه‌ و له‌ ده‌ستی ڕزگار بووم.