دووەم کۆرنسۆس 1:10-5
دووەم کۆرنسۆس 1:10-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خۆم وه‌ک پۆڵۆس، به نیانیی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌م كه‌وا ده‌ڵێن شه‌رمنم كاتێ ڕووبه‌ڕووم له‌گه‌ڵ ئێوه، به‌ڵام به‌سه‌رتانه‌وه بوێرم كه لێتان دوورم. داواكارم كه ئاماده‌بم بوێر نه‌بم به‌و متمانه‌یه‌ی كه ده‌بینم، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ده‌وێرم كه واده‌زانن ئێمه به‌گوێره‌ی جه‌سته ده‌ژین. هه‌رچه‌نده له جه‌سته‌دا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی جه‌سته ناجه‌نگین. چونكه چه‌كی جه‌نگكردنمان جه‌سته‌یی نییه، به‌ڵكو به خوداوه توانای ڕوخاندنی قه‌ڵای هه‌یه، هه‌موو گومانێک و هه‌ر شتێک كه بۆ به‌رهه‌ڵستی زانینی خودا به‌رز بێته‌وه ده‌یڕوخێنین، هه‌موو بیرێكیش بۆ گوێڕایه‌ڵی مه‌سیح به دیل ده‌گرین.
دووەم کۆرنسۆس 1:10-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
من وەک پۆڵس، کە بە من دەڵێن لەو کاتەی لەگەڵتانم شەرمنم، بەڵام کە لێتان دوورم بەرامبەر بە ئێوە بوێرم، بە بێفیزی و نەرمونیانی مەسیح لێتان دەپاڕێمەوە و داواتان لێ دەکەم ناچارم مەکەن کاتێک لەلاتانم ئەو بوێرییەم بەکاربهێنم، چونکە پێم وایە هەر دەبێت بەکاریبهێنم بەرامبەر بەو کەسانەی کە پێیان وایە ئێمە بەگوێرەی بنەمای جیهان دەژین. هەرچەندە لە جیهاندا دەژین، بەڵام بەگوێرەی بنەمای جیهان ناجەنگین، چونکە ئەو چەکەی شەڕی پێدەکەین جیهانی نییە، بەڵکو چەکی خوداییە کە توانای وێرانکردنی قەڵای هەیە. هەموو بەڵگەیەک و هەر شتێک کە بۆ بەرهەڵستی زانیاری خودا دەربکەوێت لەناوی دەبەین، هەموو بیرێکیش بۆ گوێڕایەڵی مەسیح بە دیل دەگرین.