لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م قۆرنتێ 10

10
1 خۆم وه‌ک پۆڵۆس، به‌ نیانیی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌م كه‌وا ده‌ڵێن شه‌رمنم كاتێ ڕووبه‌ڕووم له‌گه‌ڵ ئێوه‌، به‌ڵام به‌سه‌رتانه‌وه‌ بوێرم كه‌ لێتان دوورم. 2 داواكارم كه‌ ئاماده‌بم بوێر نه‌بم به‌و متمانه‌یه‌ی كه‌ ده‌بینم، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ده‌وێرم كه‌ واده‌زانن ئێمه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ده‌ژین. 3 هه‌رچه‌نده‌ له‌ جه‌سته‌دا ده‌ژین، به‌گوێره‌ی جه‌سته‌ ناجه‌نگین. 4 چونكه‌ چه‌كی جه‌نگكردنمان جه‌سته‌یی نییه‌، به‌ڵكو به‌ خوداوه‌ توانای ڕوخاندنی قه‌ڵای هه‌یه‌، 5 هه‌موو گومانێک و هه‌ر شتێک كه‌ بۆ به‌رهه‌ڵستی زانینی خودا به‌رز بێته‌وه‌ ده‌یڕوخێنین، هه‌موو بیرێكیش بۆ گوێڕایه‌ڵی مه‌سیح به‌ دیل ده‌گرین. 6 ئاماده‌ین كاتێ گوێڕایه‌ڵیتان ته‌واو بێت سزای هه‌موو یاخیبوونێک بده‌ین.
7 ئێوه‌ سه‌یری ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک دڵنیابێت كه‌ خۆی هی مه‌سیحه‌، با بۆ خۆی بزانێت: وه‌ک ئه‌و هی مه‌سیحه‌، ئێمه‌ش هی مه‌سیحین! 8 چونكه‌ ئه‌گه‌ر تۆزێک زیاتر شانازیم به‌ ده‌سه‌ڵاتمان كردبێت ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار داویه‌تی بۆ بنیادنانتان نه‌ک بۆ ڕوخاندن، شه‌رمی پێوه‌ ناكه‌م. 9 نامه‌وێ وا ده‌ركه‌وم كه‌وا به‌ په‌یامه‌‌كان ده‌تانترسێنم. 10 چونكه‌ هه‌ندێک ده‌ڵێن: “په‌یامه‌كان قورس و به‌هێزن، به‌ڵام ئاماده‌بوونی خۆی لاوازه‌ و قسه‌ به‌تاڵه‌”. 11 با ئه‌م كه‌سه‌ بزانێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ قسه‌ی په‌یامه‌كانه‌ كه‌ دوورین، به‌ كاركردنیش ئاوا ئاماده‌ین. 12 چونكه‌ ناوێرین خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ پۆلین یان به‌راورد بكه‌ین كه‌ ستایشی خۆیان ده‌كه‌ن. به‌ڵكو كه‌ خۆیان به‌ خۆیان ده‌پێون و خۆیان به‌ خۆیان به‌راورد ده‌كه‌ن، تێناگه‌ن! 13 به‌ڵام ئێمه‌ زیاد له‌ پێوانه‌ شانازی ناكه‌ین، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی ئه‌و سنووره‌ی خودا بۆی داناوین، تا ئاستێک كه‌ بگه‌ینه‌ ئێوه‌ش. 14 چونكه‌ سنووری خۆمان نابڕین وه‌ک پێتان نه‌گه‌ین، چونكه‌ له‌ ئینجیلی مه‌سیحدا گه‌یشتینه‌ ئێوه‌ش. 15 زیاد له‌ پێوانه‌ شانازی به‌ ڕه‌نجی خه‌ڵكی ناكه‌ین، به‌ڵكو وه‌ک هیوادارین، وا باوه‌ڕتان گه‌شه‌ ده‌كات، له‌نێوانتاندا سنوورمان زۆر زیاد ده‌بێت، 16 تاكو موژده‌ بده‌ینه‌ هه‌رێمه‌كانی دوورتر له‌ ئێوه‌ش، نابێت شانازی بكه‌ین به‌و كاره‌ی له‌ سنووری یه‌كێكی دیكه‌ كراوه‌. 17 “ئه‌وه‌ی شانازی ده‌كات، با شانازی به‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بكات”. 18 چونكه‌ ئه‌وه‌ی ستایشی خۆی ده‌كات په‌سه‌ند نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كات.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

دووه‌م قۆرنتێ 10: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە