دووەم کۆرنسۆس 1:1-4
دووەم کۆرنسۆس 1:1-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به خواستی خودا، تیماتیئوسی براش، بۆ وارگه‌ی خودا له قۆرنتێ، له‌گه‌ڵ هه‌موو پارسا‌كان له هه‌موو ئه‌خائیه. به‌خشش و ئاشتی له خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ئێوه. پیرۆزه خودا، باوكی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان، باوكی میهره‌بانی و خوداوه‌ندی هه‌موو دڵنه‌واییه‌ک، ئه‌وه‌ی له هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌كماندا دڵنه‌واییمان ده‌كات، تاكو بتوانین به‌و دڵنه‌واییه‌ی له خوداوه دڵنه‌وایی كراین، دڵنه‌وایی ئه‌وانه بكه‌ین كه له هه‌ر ته‌نگانه‌یه‌كدان.
دووەم کۆرنسۆس 1:1-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی براتانەوە، بۆ کڵێسا‌ی خودا لە کۆرنسۆس و هەموو گەلی پیرۆزی خۆی لە هەموو ئەخایا: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان، باوکی میهرەبانی و خودای هەموو دڵنەواییەک، ئەوەی لە هەموو تەنگانەیەکماندا دڵنەواییمان دەکات، تاکو بتوانین بەو دڵنەواییەی لە خوداوە دڵنەوایی کراین، دڵنەوایی ئەوانە بکەین کە لە هەر تەنگانەیەکدان،