لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم تیمۆساوس 1:5-25

یەکەم تیمۆساوس 1:5-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

پیر سەرزەنشت مەکە، بەڵکو وەک باوک هانی بدە. وەک برا لەگەڵ گەنجان هەڵسوکەوت بکە، وەک دایک لەگەڵ پیرێژن، لەگەڵ کچانیش وەک خوشک بەوپەڕی پاکی. ڕێز لەو بێوەژنانە بگرە کە بەڕاستی بێوەژنن. بەڵام ئەگەر بێوەژنێک منداڵ و وەچەی هەبوو، با فێربن یەکەم جار وەک ئەرکی باوەڕە ڕێز لە خانەوادەیان بگرن و چاکەی دایک و باوکیان بدەنەوە، چونکە ئەمە پەسەندکراوە لای خودا. بێوەژنی ڕاستەقینە بە تەنهایە، هیوای بە خودایە، شەو و ڕۆژ بەردەوامە لە نوێژ و پاڕانەوە. بەڵام ئەوەی بە چێژی دنیایی دەژیێت، بە زیندوویی مردووە. جا ئەمانەیان پێ ڕابسپێرە تاکو بێ گلەیی بن. بەڵام ئەگەر یەکێک بایەخ بە نزیکەکەی نادات بە تایبەتی ئەندامانی خێزانی، ئەوا نکۆڵی لە باوەڕ کردووە و خراپترە لە بێباوەڕ. ئەگەر بێوەژنێک تەمەنی لە شەست ساڵ کەمتر نەبێت و یەک مێردی هەبووبێت، لە لیست بنووسرێت. هەروەها دەبێت بە چاکەکاری شایەتی بۆ بدرێت، منداڵی بەخێو کردبێت، میوانداری کردبێت، پێی باوەڕدارانی شوشتبێت، یارمەتی لێقەوماوانی دابێت، بە هەموو جۆرە چاکەکارییەک هەستا بێت. بەڵام بێوەژنانی گەنج لەم لیستەیە دامەنێن، چونکە کاتێک ئارەزووەکانیان زاڵ دەبێت پشت لە مەسیح دەکەن، حەز لە شووکردنەوە دەکەن. ئینجا تاوانبار دەکرێن، چونکە پەیمانی یەکەمیان شکاندووە. هەروەها فێری بێکاری و ماڵەوماڵکردن دەبن، نەک تەنها بێکاری، بەڵکو غەیبەتکاری و خۆخستنە کاروباری خەڵک، باسی هەندێک شت دەکەن کە پێویست نییە. بۆیە دەمەوێ بێوەژنانی گەنج مێرد بکەنەوە، تاکو منداڵیان ببێت و ماڵ بەڕێوە ببەن و دەرفەت نەدەنە دوژمن بۆ بوختانپێکردنمان، چونکە هەندێکیان گومڕا بوونە و بەدوای شەیتان کەوتوون. ئەگەر ژنە باوەڕدارێک بێوەژنێکی لە کەسوکاری هەبوو، با یارمەتی بدات و نەبێتە بار بەسەر کڵێساوە، تاکو کڵێسا یارمەتی ئەوانە بدات کە بەڕاستی بێوەژنن. ئەو پیرانەی کە بە باشی کڵێسا بەڕێوەدەبەن، شایانی ڕێزێکی دووقاتن، بە تایبەت ئەوانەی لە وتاردان و فێرکردنی وشەی خودا ماندوو دەبن، چونکە نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿لە کاتی گێرەکردن دەمی گا مەگرە،﴾ هەروەها: ﴿کرێکار شایانی کرێی خۆیەتی.﴾ سکاڵا لەسەر هیچ پیرێک قبوڵ مەکە، بە دوو یان سێ شایەت نەبێت. ئەوانەی گوناه دەکەن لەبەردەم هەمووان سەرزەنشتیان بکە، بۆ ئەوەی ئەوانی دیکەش بترسن. لەبەردەم خودا و عیسای مەسیح و فریشتە هەڵبژێردراوەکان ڕاتدەسپێرم، ئەم ڕاسپاردانە بە بێ لایەنگری بەجێبگەیەنە و هیچ شتێک بە دەمارگیرییەوە مەکە. بە پەلە دەست لەسەر کەس دامەنێ و بەشداری گوناهی خەڵکی دیکە مەکە. خۆت بە پاکی ڕابگرە. ئیتر تەنها ئاو مەخۆرەوە، بەڵکو لەبەر گەدە و نەخۆشییە زۆرەکانت، هەندێک شەراب بخۆوە. هەندێک کەس گوناهەکانیان ئاشکرایە و پێشیان دەکەوێت بۆ حوکمدان، بەڵام هەندێکی دیکە دوایان دەکەوێت. بە هەمان شێوە کرداری چاک ئاشکرایە، تەنانەت ئەوانەی ئاشکراش نین ناتوانرێ بشاردرێتەوە.

یەکەم تیمۆساوس 1:5-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پیر سه‌رزه‌نشت مه‌كه‌، به‌ڵكو وه‌ک باوكێک ئامۆژگاری بكه‌، گه‌نجانیش وه‌ک برا، پیره‌ژن وه‌ک دایک، كچانیش وه‌ک خوشک به‌وپه‌ڕی پێگه‌ردی. ڕێز له‌و بێوه‌ژنانه‌ بگره‌ كه‌ به‌ ڕاستی بێوه‌ژنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێوه‌ژنێک منداڵ و وه‌چه‌ی هه‌بوو، با فێربن یه‌كه‌مجار وه‌ک ئه‌ركی باوه‌ڕه‌ ڕێز له‌ خانه‌واده‌یان بگرن و چاكه‌ی دایبابیان بده‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ چاک په‌سه‌ندكراوه‌ لای خودا. بێوه‌ژنی ڕاسته‌قینه‌ به‌ ته‌نیایه‌، هیوای به‌ خودایه‌، شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه‌ له‌ نوێژ و پاڕانه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ چێژ ده‌ژیێت، به‌ زیندوویی مردووه‌. جا ئه‌مانه‌یان ڕاسپێره‌ تاكو بێ گله‌یی بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک بایه‌خ به‌ نزیكه‌كه‌ی نادات به‌ تایبه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وا نكۆڵی له‌ باوه‌ڕ كردووه‌ و خراپتره‌ له‌ بێباوه‌ڕ. ئه‌گه‌ر بێوه‌ژن ته‌مه‌نی له‌ شه‌ست ساڵ كه‌متر نه‌بێت و یه‌ک مێردی هه‌بووبێت له‌ لیست بنووسرێت، به‌ چاكه‌كاری گه‌واهیی بۆ بدرێت، منداڵی به‌خێو كردبێت، میوانداری كردبێت، پێی پارساكانی شۆردبێت، یارمه‌تی لێقه‌وماوانی دابێت، به‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک هه‌ستا بێت. به‌ڵام بێوه‌ژنانی گه‌نج له‌م لیسته‌یه‌ دامه‌نێن، چونكه‌ كاتێ زه‌وقیان هه‌ستێت پشت له‌ مه‌سیح ده‌كه‌ن، حه‌ز له‌ شووكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن. ئینجا تاوانبار ده‌كرێن، چونكه‌ په‌یمانی یه‌كه‌میان شكاندووه‌. هه‌روه‌ها فێری بێكاری و ماڵه‌وماڵكردن ده‌بن، نه‌ک ته‌نها بێكاری، به‌ڵكو غه‌یبه‌تكاری و خۆخستنه‌ كاروباری خه‌ڵک، باسی شتی ناشیاو ده‌كه‌ن. بۆیه‌ ده‌مه‌وێ بێوه‌ژنانی گه‌نج مێرد بكه‌نه‌وه‌، تاكو منداڵیان ببێت، ماڵ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن، ده‌رفه‌تێک نه‌ده‌نه‌ دوژمن بۆ بوختان پێكردن. چونكه‌ هه‌ندێكیان لایاندا به‌دوای شه‌یتانه‌وه‌. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارێک بێوه‌ژنێكی له‌ كه‌سوكاری هه‌بوو، با یارمه‌تیی بدات و نه‌بێته‌ بار به‌سه‌ر وارگه‌وه‌، تاكو وارگه‌ یارمه‌تی ئه‌وانه‌ بدات كه‌ به‌ ڕاستی بێوه‌ژنن. ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له‌ وشه‌ و فێركردن. چونكه‌ سیپاره‌كه‌ ده‌فه‌رمووێ: “له‌ كاتی گێره‌كردن ده‌می گا مه‌گره‌”، هه‌روه‌ها: “كارگه‌ر شایانی كرێی خۆیه‌تی”. سكاڵا له‌سه‌ر هیچ پیرێک په‌سه‌ند مه‌كه‌، به‌ دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر نه‌بێت. ئه‌وانه‌ی گوناه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌مووان سه‌رزه‌نشتیان بكه‌، تا ئه‌وانی دیكه‌ش بترسن. له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و فریشته‌ بژارده‌كان تكات لێ ده‌كه‌م، ئه‌م ڕاسپاردانه‌ بپارێزه‌ به‌ بێ مه‌به‌ست، هیچ شتێک به‌ لایه‌نگیریه‌وه‌ مه‌كه‌. به‌ په‌له‌ ده‌ست له‌سه‌ر كه‌س دامه‌نێ، به‌شداری گوناهی خه‌ڵكی دیكه‌ مه‌كه‌. خۆت به‌ بێگه‌ردی ڕابگره‌. ئیتر ته‌نها ئاو مه‌خۆوه‌، به‌ڵكو كه‌مێک مه‌ی به‌كاربهێنه‌ له‌به‌ر گه‌ده‌ و نه‌خۆشییه‌ زۆره‌كانت. هه‌ندێک گوناهه‌كانیان ڕوونه‌، پێشیان ده‌كه‌وێت بۆ حوكمدان، هه‌روه‌ها هه‌ندێک دوایان ده‌كه‌وێت. به‌ هه‌مان شێوه‌ كرداری چاكیش ڕوونه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ئاشكراش نین ناتوانرێ بشاردرێته‌وه‌.