پیر سه‌رزه‌نشت مه‌كه، به‌ڵكو وه‌ک باوكێک ئامۆژگاری بكه، گه‌نجانیش وه‌ک برا، پیره‌ژن وه‌ک دایک، كچانیش وه‌ک خوشک به‌وپه‌ڕی پێگه‌ردی. ڕێز له‌و بێوه‌ژنانه بگره كه به ڕاستی بێوه‌ژنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێوه‌ژنێک منداڵ و وه‌چه‌ی هه‌بوو، با فێربن یه‌كه‌مجار وه‌ک ئه‌ركی باوه‌ڕه ڕێز له خانه‌واده‌یان بگرن و چاكه‌ی دایبابیان بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌مه چاک په‌سه‌ندكراوه لای خودا. بێوه‌ژنی ڕاسته‌قینه به ته‌نیایه، هیوای به خودایه، شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامه له نوێژ و پاڕانه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به چێژ ده‌ژیێت، به زیندوویی مردووه. جا ئه‌مانه‌یان ڕاسپێره تاكو بێ گله‌یی بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێک بایه‌خ به نزیكه‌كه‌ی نادات به تایبه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وا نكۆڵی له باوه‌ڕ كردووه و خراپتره له بێباوه‌ڕ. ئه‌گه‌ر بێوه‌ژن ته‌مه‌نی له شه‌ست ساڵ كه‌متر نه‌بێت و یه‌ک مێردی هه‌بووبێت له لیست بنووسرێت، به چاكه‌كاری گه‌واهیی بۆ بدرێت، منداڵی به‌خێو كردبێت، میوانداری كردبێت، پێی پارساكانی شۆردبێت، یارمه‌تی لێقه‌وماوانی دابێت، به هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک هه‌ستا بێت. به‌ڵام بێوه‌ژنانی گه‌نج له‌م لیسته‌یه دامه‌نێن، چونكه كاتێ زه‌وقیان هه‌ستێت پشت له مه‌سیح ده‌كه‌ن، حه‌ز له شووكردنه‌وه ده‌كه‌ن. ئینجا تاوانبار ده‌كرێن، چونكه په‌یمانی یه‌كه‌میان شكاندووه. هه‌روه‌ها فێری بێكاری و ماڵه‌وماڵكردن ده‌بن، نه‌ک ته‌نها بێكاری، به‌ڵكو غه‌یبه‌تكاری و خۆخستنه كاروباری خه‌ڵک، باسی شتی ناشیاو ده‌كه‌ن. بۆیه ده‌مه‌وێ بێوه‌ژنانی گه‌نج مێرد بكه‌نه‌وه، تاكو منداڵیان ببێت، ماڵ به‌ڕێوه ببه‌ن، ده‌رفه‌تێک نه‌ده‌نه دوژمن بۆ بوختان پێكردن. چونكه هه‌ندێكیان لایاندا به‌دوای شه‌یتانه‌وه. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارێک بێوه‌ژنێكی له كه‌سوكاری هه‌بوو، با یارمه‌تیی بدات و نه‌بێته بار به‌سه‌ر وارگه‌وه، تاكو وارگه یارمه‌تی ئه‌وانه بدات كه به ڕاستی بێوه‌ژنن. ئه‌و پیرانه‌ی باش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، شایانی ڕێزێكی دووقاتن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕه‌نج ده‌ده‌ن له وشه و فێركردن. چونكه سیپاره‌كه ده‌فه‌رمووێ: “له كاتی گێره‌كردن ده‌می گا مه‌گره”، هه‌روه‌ها: “كارگه‌ر شایانی كرێی خۆیه‌تی”. سكاڵا له‌سه‌ر هیچ پیرێک په‌سه‌ند مه‌كه، به دوو یان سێ گه‌واهیده‌ر نه‌بێت. ئه‌وانه‌ی گوناه ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌مووان سه‌رزه‌نشتیان بكه، تا ئه‌وانی دیكه‌ش بترسن. له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و فریشته بژارده‌كان تكات لێ ده‌كه‌م، ئه‌م ڕاسپاردانه بپارێزه به بێ مه‌به‌ست، هیچ شتێک به لایه‌نگیریه‌وه مه‌كه. به په‌له ده‌ست له‌سه‌ر كه‌س دامه‌نێ، به‌شداری گوناهی خه‌ڵكی دیكه مه‌كه. خۆت به بێگه‌ردی ڕابگره. ئیتر ته‌نها ئاو مه‌خۆوه، به‌ڵكو كه‌مێک مه‌ی به‌كاربهێنه له‌به‌ر گه‌ده و نه‌خۆشییه زۆره‌كانت. هه‌ندێک گوناهه‌كانیان ڕوونه، پێشیان ده‌كه‌وێت بۆ حوكمدان، هه‌روه‌ها هه‌ندێک دوایان ده‌كه‌وێت. به هه‌مان شێوه كرداری چاكیش ڕوونه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ئاشكراش نین ناتوانرێ بشاردرێته‌وه.
یه‌كه‌م تیماتیئوس 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م تیماتیئوس 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م تیماتیئوس 1:5-25
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان