یەکەم تیمۆساوس 8:1-14
یەکەم تیمۆساوس 8:1-14 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام دەزانین تەورات چاکە، ئەگەر یەکێک بە دروستی بەکاریبهێنێت، هەروەها دەزانین تەورات بۆ کەسی ڕاستودروست دانەنراوە، بەڵکو بۆ سەرپێچیکار و یاخیبووان، خوانەناس و گوناهباران، پیس و گڵاوەکان، دایک و باوک کوژان، بکوژان، داوێنپیسان و نێربازان، بازرگانانی کۆیلە، درۆزن و سوێندخۆرانی بە درۆ، هەر شتێکیش لە دژی فێرکردنی دروست بێت، بەگوێرەی پەیامی ئینجیلی شکۆی خودای بەرەکەتدار، ئەوەی بە من سپێردراوە. سوپاسی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەکەم، ئەوەی بەهێزی کردم و بە دڵسۆزی داناوم و بۆ خزمەتکردن دەستنیشانی کردم. هەرچەندە جاران کفرکەر و چەوسێنەر و توندڕەو بووم، بەڵام عیسا بەزەیی پێم‌دا هاتەوە، چونکە بە نەزانی و بێباوەڕی دەمکرد. سەرڕێژ بووم لە نیعمەتی مەسیحی خاوەن شکۆمان، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە بەهۆی یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا بەدەستدێت.
یەکەم تیمۆساوس 8:1-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئێمه ده‌زانین ته‌ورات چاكه، ئه‌گه‌ر یه‌كێک به دروستی به‌كاری بهێنێت، هه‌روه‌ها ده‌زانین ته‌ورات بۆ مرۆڤی بێ‌تاوان دانه‌نراوه، به‌ڵكو بۆ سه‌رپێچیكار و یاخیبووان، خوانه‌ناس و گوناهباران، پیس و گڵاوه‌كان، دایک و باوک كوژان، خه‌ڵک كوژان، داوێنپیسان و نێربازان، بازرگانانی كۆیله، درۆزن و سوێندخۆرانی به درۆ، هه‌ر شتێكیش دژی فێركردنی دروست بێت، به‌گوێره‌ی ئینجیلی شكۆی خودای پیرۆز، ئه‌وه‌ی به من سپێردراوه. سوپاسی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هێزی كردم و به سه‌رڕاستی داناوم و بۆ ڕاژه‌كردن ده‌ستنیشانی كردم. كه جاران كفركار و چه‌وسێنه‌ر و توندڕه‌و بووم، به‌ڵام به‌زه‌یی پێم هاته‌وه، چونكه به نه‌زانی و بێباوه‌ڕی كردوومه. به‌خششی په‌روه‌ردگارمان زۆر زیاد بووه‌وه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و خۆشویستن له ئیشۆعی مه‌سیحدا.