یەکەم تیمۆساوس 3:1-7
یەکەم تیمۆساوس 3:1-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ده‌چوومه ماقیدۆنیا، ڕامسپاردی له ئه‌پیسۆس بمێنیته‌وه، تاكو خه‌ڵكێک ڕاسپێری فێركردنێكی جیاواز نه‌ده‌ن و گوێ نه‌ده‌نه ئه‌فسانه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی بێ پایان، چونكه ده‌مه‌قاڵه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌جیاتی بنیادنانی خودایی ئه‌وه‌ی له باوه‌ڕه. ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه: خۆشویستنه له دڵێكی بێگه‌رد و ویژدانێكی چاک و باوه‌ڕێكی بێ ڕووپامایی. هه‌ندێک له‌مانه لایانداوه، به‌لای قسه‌ی ناڕهوادا ڕۆیشتوون، ده‌یانه‌وێ ببنه ڕابیی ته‌ورات، ناشزانن چی ده‌ڵێن و بڕیاری چی ده‌ده‌ن.
یەکەم تیمۆساوس 3:1-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک بۆ ناوچەی مەکدۆنیا چووم، لێت پاڕامەوە لەوێ لە شاری ئەفەسۆس بمێنیتەوە، تاکو خەڵکێک ڕاسپێری فێرکردنێکی جیاواز نەدەن و گوێ نەدەنە ئەفسانە و ڕەچەڵەکی بێ کۆتایی، چونکە دەمەقاڵەی لێ دەکەوێتەوە، لەبری پلانی خودایی کە لە باوەڕەوەیە. ئامانجی ئەم ڕاسپاردەیە بریتییە لە خۆشەویستی لە دڵێکی پاک و ویژدانێکی چاک و باوەڕێکی بێ دووڕوویی. هەندێک لەمانە لایانداوە، بەلای قسەی پووچدا ڕۆیشتوون، دەیانەوێ ببنە مامۆستای تەورات، هەرچەندە تێناگەن لەوەی کە دەیڵێن و دەیچەسپێنن.