یەکەم تیمۆساوس 15:1-18
یەکەم تیمۆساوس 15:1-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌م وشه‌یه ڕاسته و شایانی ته‌واوی په‌سه‌ندكردنه: ئیشۆعی مه‌سیح بۆ ڕزگاركردنی گوناهباران هاته جیهان منیش یه‌كه‌میانم. به‌ڵام به‌زه‌یی پێم‌دا هاته‌وه، تاكو یه‌كه‌مجار له مندا ئیشۆعی مه‌سیح به‌وپه‌ڕی پشوودرێژیی ده‌ربكه‌وێت، وه‌ک په‌ندێک بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن بۆ ژیانی جاویدانی. بۆ پاشای جاویدانی، نه‌مر و نه‌بینراو، تاقه خودای دانا، ڕێز و شكۆی تاهه‌تایه بۆ ئه‌وه! ئامین. تیماتیئوس، ڕۆڵه، ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ت پێ ده‌سپێرم، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی تۆ وتراوه، تاكو به‌هۆیانه‌وه جه‌نگێكی باش بجه‌نگی،
یەکەم تیمۆساوس 15:1-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەم قسەیە ڕاستە و تەواو شایانی قبوڵکردنە: عیسای مەسیح بۆ ڕزگارکردنی گوناهباران هاتە جیهان، هیچ کەسێک بە ئەندازەی من گوناهبار نییە. بەڵام بەزەیی پێم‌دا هاتەوە، تاکو یەکەم جار لە مندا عیسای مەسیح بەوپەڕی پشوودرێژی دەربکەوێت، وەک نموونەیەک بۆ ئەوانەی باوەڕی پێ دەهێنن بۆ ژیانی هەتاهەتایی. با بۆ هەتاهەتایە ڕێز و شکۆمەندی بۆ پاشای هەتاهەتایی بێت کە نەمر و نەبینراو و تاقە خودایە! ئامین. کوڕم تیمۆساوس، ئەم ڕاسپاردەیەت پێ دەسپێرم، بەگوێرەی ئەو پێشبینییانەی پێشتر دەربارەی تۆ گوتراون، تاکو بەهۆیانەوە بە باشی بجەنگیت،