لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم تیمۆساوس 1:1-11

یەکەم تیمۆساوس 1:1-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ فه‌رمانی خودای ڕزگاریده‌رمان و ئیشۆعی مه‌سیحی هیوامان، بۆ تیماتیئوس، ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م له‌ باوه‌ڕ: به‌خشش و میهره‌ربانی و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. كاتێ ده‌چوومه‌ ماقیدۆنیا، ڕامسپاردی له‌ ئه‌پیسۆس بمێنیته‌وه‌، تاكو خه‌ڵكێک ڕاسپێری فێركردنێكی جیاواز نه‌ده‌ن و گوێ نه‌ده‌نه‌ ئه‌فسانه‌ و ڕه‌چه‌ڵه‌كی بێ پایان، چونكه‌ ده‌مه‌قاڵه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌جیاتی بنیادنانی خودایی ئه‌وه‌ی له‌ باوه‌ڕه‌. ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌: خۆشویستنه‌ له‌ دڵێكی بێگه‌رد و ویژدانێكی چاک و باوه‌ڕێكی بێ ڕووپامایی. هه‌ندێک له‌مانه‌ لایانداوه‌، به‌لای قسه‌ی ناڕه‌وا‌دا ڕۆیشتوون، ده‌یانه‌وێ ببنه‌ ڕابیی ته‌ورات، ناشزانن چی ده‌ڵێن و بڕیاری چی ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئێمه‌ ده‌زانین ته‌ورات چاكه‌، ئه‌گه‌ر یه‌كێک به‌ دروستی به‌كاری بهێنێت، هه‌روه‌ها ده‌زانین ته‌ورات بۆ مرۆڤی بێتاوان دانه‌نراوه‌، به‌ڵكو بۆ سه‌رپێچیكار و یاخیبووان، خوانه‌ناس و گوناهباران، پیس و گڵاوه‌كان، دایک و باوک كوژان، خه‌ڵک كوژان، داوێنپیسان و نێربازان، بازرگانانی كۆیله‌، درۆزن و سوێندخۆرانی به‌ درۆ، هه‌ر شتێكیش دژی فێركردنی دروست بێت، به‌گوێره‌ی ئینجیلی شكۆی خودای پیرۆز، ئه‌وه‌ی به‌ من سپێردراوه‌.

یەکەم تیمۆساوس 1:1-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لە پۆڵسەوە کە نێردراوی عیسای مەسیحە بە فەرمانی خودای ڕزگارکەرمان و عیسای مەسیحی هیوامان، بۆ تیمۆساوس، کوڕی ڕاستەقینەم لە باوەڕدا: با نیعمەت و بەزەیی و ئاشتی لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵت بێت. کاتێک بۆ ناوچەی مەکدۆنیا چووم، لێت پاڕامەوە لەوێ لە شاری ‏ئەفەسۆس بمێنیتەوە، تاکو خەڵکێک ڕاسپێری فێرکردنێکی جیاواز نەدەن و گوێ نەدەنە ئەفسانە و ڕەچەڵەکی بێ کۆتایی، چونکە دەمەقاڵەی لێ دەکەوێتەوە، لەبری پلانی خودایی کە لە باوەڕەوەیە. ئامانجی ئەم ڕاسپاردەیە بریتییە لە خۆشەویستی لە دڵێکی پاک و ویژدانێکی چاک و باوەڕێکی بێ دووڕوویی. هەندێک لەمانە لایانداوە، بەلای قسەی پووچدا ڕۆیشتوون، دەیانەوێ ببنە مامۆستای تەورات، هەرچەندە تێناگەن لەوەی کە دەیڵێن و دەیچەسپێنن. بەڵام دەزانین تەورات چاکە، ئەگەر یەکێک بە دروستی بەکاریبهێنێت، هەروەها دەزانین تەورات بۆ کەسی ڕاستودروست دانەنراوە، بەڵکو بۆ سەرپێچیکار و یاخیبووان، خوانەناس و گوناهباران، پیس و گڵاوەکان، دایک و باوک کوژان، بکوژان، داوێنپیسان و نێربازان، بازرگانانی کۆیلە، درۆزن و سوێندخۆرانی بە درۆ، هەر شتێکیش لە دژی فێرکردنی دروست بێت، بەگوێرەی پەیامی ئینجیلی شکۆی خودای بەرەکەتدار، ئەوەی بە من سپێردراوە.