یەکەم سالۆنیکی 13:4-18
یەکەم سالۆنیکی 13:4-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، نامانه‌وێت سه‌باره‌ت به نووستووان نه‌زان بن، تاكو وه‌ک ئه‌وانه‌ی دیكه خه‌مبار نه‌بن كه هیوایان نییه. چونكه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان هه‌بێت كه ئیشۆع مرد و هه‌ستایه‌وه، ئه‌وانه‌ی به ئیشۆعیش نووستوون، خودا له‌گه‌ڵیدا ده‌یانهێنێت. ئێمه‌ش به وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێن: ئێمه‌ی زیندوو كه ماوین تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار، پێش نووستووان ناكه‌وین. چونكه په‌روه‌ردگار خۆی به هاوار فه‌رمان ده‌دات، به ده‌نگی سه‌رۆكی فریشته‌كان و به كه‌ڕه‌نای خودا، له ئاسمانه‌وه دێته خواره‌وه و یه‌كه‌مجار مردووان له مه‌سیح هه‌ڵده‌ستنه‌وه. ئینجا ئێمه‌ی زیندوو كه ماوین، هه‌موومان له‌گه‌ڵیان له هه‌وردا ده‌ڕفێندرێین بۆ پێشوازیی په‌روه‌ردگار له ئاسماندا، ئیتر هه‌میشه له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ده‌بین. بۆیه به‌م قسانه دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن.
یەکەم سالۆنیکی 13:4-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خوشکان، برایان، نامانەوێت سەبارەت بە نوستووان بێ ئاگا بن، تاکو وەک ئەوانەی دیکە خەمبار نەبن کە هیوایان نییە. لەبەر ئەوەی باوەڕمان بەوە هەیە کە عیسا مرد و هەستایەوە، بە هەمان شێوە باوەڕیشمان بەوە هەیە کە خودا ئەو باوەڕدارانە بۆ لای خۆی دەبات کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسادا نوستوون. ئێمەش بەگوێرەی فێرکردنی مەسیح ئەمەتان پێ ڕادەگەیەنین، ئێمەی زیندوو کە ماوین هەتا هاتنەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ، پێش نوستووان ناکەوین، چونکە مەسیحی خاوەن شکۆ خۆی بە دەنگی بەرز فەرمان دەدات، بە دەنگی سەرۆکی فریشتەکان و بە کەڕەنای خودا، لە ئاسمانەوە دێتە خوارەوە و یەکەم جار ئەو مردووانە هەڵدەستنەوە کە لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک. ئینجا ئێمەی زیندوو کە ماوین، هەموومان لەگەڵیان لە هەوردا دەڕفێنرێین بۆ پێشوازی مەسیحی خاوەن شکۆ لە ئاسماندا، ئیتر هەمیشە لەگەڵ ئەو دەبین. بۆیە بەم قسانە یەکتری هانبدەن.