لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 13:4-18

یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 13:4-18 PNTZS

برایان، نامانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ نووستووان نه‌زان بن، تاكو وه‌ک ئه‌وانه‌ی دیكه‌ خه‌مبار نه‌بن كه‌ هیوایان نییه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان هه‌بێت كه‌ ئیشۆع مرد و هه‌ستایه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی به‌ ئیشۆعیش نووستوون، خودا له‌گه‌ڵیدا ده‌یانهێنێت. ئێمه‌ش به‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێن: ئێمه‌ی زیندوو كه‌ ماوین تاكو هاتنه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار، پێش نووستووان ناكه‌وین. چونكه‌ په‌روه‌ردگار خۆی به‌ هاوار فه‌رمان ده‌دات، به‌ ده‌نگی سه‌رۆكی فریشته‌كان و به‌ كه‌ڕه‌نای خودا، له‌ ئاسمانه‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌ و یه‌كه‌مجار مردووان له‌ مه‌سیح هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌. ئینجا ئێمه‌ی زیندوو كه‌ ماوین، هه‌موومان له‌گه‌ڵیان له‌ هه‌وردا ده‌ڕفێندرێین بۆ پێشوازیی په‌روه‌ردگار له‌ ئاسماندا، ئیتر هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار ده‌بین. بۆیه‌ به‌م قسانه‌ دڵنه‌وایی یه‌كتری بكه‌ن.