یەکەم پەترۆس 21:1-25
یەکەم پەترۆس 21:1-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌هۆیه‌وه باوه‌ڕتان به خودا هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به خودا بێت. به گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به دڵێكی بێگه‌رد به توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ. ئێوه‌ش له‌دایک بوونه‌وه، نه‌ک به تۆوێكی فه‌وتاو به‌ڵكو نه‌فه‌وتاو، به وشه‌ی زیندووی خودا كه تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه. چونكه: “هه‌موو جه‌سته‌یه‌ک وه‌ک گیا وایه و هه‌موو شكۆی مرۆڤ وه‌ک گوڵی ده‌شت وایه. گیا وشک ده‌بێت و گوڵ هه‌ڵده‌وه‌رێ، به‌ڵام وشه‌ی په‌روه‌ردگار تا جاویدانی ده‌مێنێت”. ئه‌مه‌ش ئه‌و وشه‌یه كه پێی موژده‌تان پێدرا.
یەکەم پەترۆس 21:1-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەهۆیەوە باوەڕتان بە خودا هەیە، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و شکۆی پێدا، تاکو هیوا و باوەڕتان بە خودا بێت. بە گوێڕایەڵیتان بۆ ڕاستی خۆتان پاک کردووەتەوە بۆ خۆشەویستی برایانەی بێ دووڕوویی، لە قووڵایی دڵەوە یەکتریتان خۆشبوێ. ئێوەش لەدایک بوونەوە، نەک بە تۆوێکی فەوتاو بەڵکو نەفەوتاو، بە وشەی زیندووی خودا کە دەمێنێتەوە، چونکە نووسراوە: ﴿هەموو مرۆڤێک وەک گژوگیا وایە و هەموو شکۆیەکەی وەک گوڵی کێوی وایە. گژوگیا وشک دەبێت و گوڵ هەڵدەوەرێ، بەڵام فەرمایشتی یەزدان هەتاهەتایە چەسپاو دەبێت.﴾ ئەمەش ئەو فەرمایشتەیە کە مزگێنیتان پێدرا.