یەکەم پەترۆس 2:1-4
یەکەم پەترۆس 2:1-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە بەگوێرەی زانینی پێشووی خودای باوک هەڵبژێردراون، بە پیرۆزکردنی ڕۆحی خۆی بۆ گوێڕایەڵی عیسای مەسیح و پرژاندنی خوێنەکەی: با نیعمەت و ئاشتیتان بۆ زیاد بێت. ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمان! بەهۆی بەزەییە فراوانەکەیەوە لەدایکبوونەوەی پێ بەخشین بۆ هیوایەکی زیندوو بە هەستانەوەی عیسای مەسیح لەنێو مردووان، بۆ میراتێک کە نافەوتێت و گڵاو نابێت و کاڵ نابێتەوە. ئەو میراتە بۆ ئێوە لە ئاسمان پارێزراوە،
یەکەم پەترۆس 2:1-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوک بژاركراون، به پارساكردنی ڕووح بۆ گوێڕایه‌ڵی ئیشۆعی مه‌سیح و پرژاندنی خوێنه‌كه‌ی: به‌خشش و ئاشتیتان زیاد بێت. پیرۆزه خودا باوكی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، كه به‌گوێره‌ی به‌زه‌ییه فراوانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی پێ به‌خشین بۆ هیوایه‌كی زیندوو، به هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیح له‌نێو مردووان، بۆ میراتێک كه نافه‌وتێت و گڵاو نابێت و له‌ناوناچێت، بۆ ئێوه له ئاسمانان‌دا پارێزراوه،