یەکەم پەترۆس 15:1-23
یەکەم پەترۆس 15:1-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵكو وه‌ک ئه‌و پارسایه‌ی كه بانگی كردوون، ئێوه‌ش له هه‌موو ڕه‌فتارێک پارسا بن، چونكه نووسراوه: “پارسا بن، چونكه من پارسام”. ئه‌گه‌ر له باوک ده‌پاڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ی بێ جوداخوازی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌ی حوكم ده‌دات، كه‌واته له كاتی نامۆییتان به ترسه‌وه بژین. ده‌زانن به شتی له‌ناوچووی وه‌ک زیو یان زێڕ قوربانیتان بۆ نه‌رداروه، له‌و ژیانه ناڕه‌وایه‌ی له باوباپیرانه‌وه بۆتان مابووه‌وه، به‌ڵكو به خوێنێكی گرانبه‌ها، خوێنی مه‌سیح، وه‌ک له به‌رخێكی بێ كه‌موكوڕی و بێ گڵاوی. له‌پێش دامه‌زراندنی جیهان هه‌ڵبژێردرابوو، له پێناوی ئێوه‌دا له‌م ڕۆژگارانه‌ی دوایی ده‌ركه‌وت. به‌هۆیه‌وه باوه‌ڕتان به خودا هه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه و شكۆی پێ دا، كه‌وا هیوا و باوه‌ڕتان به خودا بێت. به گوێڕایه‌ڵیتان بۆ ڕه‌وا خۆتان بێگه‌رد بكه‌نه‌وه بۆ خۆشویستنی برایانه‌ی بێ ڕووپامایی، به دڵێكی بێگه‌رد به توندی یه‌كتریتان خۆشبووێ. ئێوه‌ش له‌دایک بوونه‌وه، نه‌ک به تۆوێكی فه‌وتاو به‌ڵكو نه‌فه‌وتاو، به وشه‌ی زیندووی خودا كه تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه.
یەکەم پەترۆس 15:1-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵکو هەروەک ئەوەی بانگی کردوون پیرۆزە، ئێوەش لە هەموو هەڵسوکەوتێک پیرۆز بن، چونکە نووسراوە: ﴿پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.﴾ لەبەر ئەوەی لە خودای باوک دەپاڕێنەوە، ئەوەی بێ لایەنگری هەرکەسێک بەگوێرەی کردەوەکەی حوکم دەدات، کەواتە لە کاتی نامۆییتاندا بە لەخواترسییەوە بژین. دەزانن بە شتی لەناوچووی وەک زێڕ و زیو نەکڕاونەتەوە، لەو ژیانە پووچەی لە باوباپیرانەوە بۆتان مابووەوە، بەڵکو بە خوێنێکی گرانبەها، خوێنی مەسیح، کە وەک بەرخێکی بێ لەکە و کەموکوڕییە. لەپێش دامەزراندنی جیهان هەڵبژێردرابوو، بەڵام لەم ڕۆژگارانەی دوایی لە پێناوی ئێوەدا دەرکەوت. بەهۆیەوە باوەڕتان بە خودا هەیە، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و شکۆی پێدا، تاکو هیوا و باوەڕتان بە خودا بێت. بە گوێڕایەڵیتان بۆ ڕاستی خۆتان پاک کردووەتەوە بۆ خۆشەویستی برایانەی بێ دووڕوویی، لە قووڵایی دڵەوە یەکتریتان خۆشبوێ. ئێوەش لەدایک بوونەوە، نەک بە تۆوێکی فەوتاو بەڵکو نەفەوتاو، بە وشەی زیندووی خودا کە دەمێنێتەوە،