یەکەم یۆحەنا 16:5-21
یەکەم یۆحەنا 16:5-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر کەسێک خوشک یان برایەکی لە کاتی ئەنجامدانی گوناهێکدا بینی کە بەرەو مردنی نەبات، پێویستە لەسەری لە خودا بۆی بپاڕێتەوە، خودا‌ش ژیانی دەداتێ. مەبەستم ئەوانەیە گوناه دەکەن کە بەرەو مردن نییە. گوناه هەیە بەرەو مردنە، بۆ ئەمە ناڵێم داوا بکرێت. هەموو ناڕەواییەک گوناهە بەڵام گوناهیش هەیە بەرەو مردن نییە. دەزانین هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت بەردەوام نابێت لە گوناهکردن، بەڵکو ئەوەی لە خوداوە لەدایک بووە خۆی دەپارێزێت و شەیتان دەستی لێ نادات. دەزانین لە خوداوەین و هەموو جیهان لەژێر دەستی شەیتاندا دانراوە. هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە. ڕۆڵە خۆشەویستەکان، خۆتان لە بت بپارێزن.
یەکەم یۆحەنا 16:5-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر یه‌كێک براكه‌ی خۆی ببینێت گوناهێک ده‌كات ئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌رگ نه‌بێت، پێویسته بۆی بپاڕێته‌وه، خودا‌ش ژیانی ده‌داتێ. بۆ ئه‌وانه‌ی گوناه ده‌كه‌ن به‌ره‌و مه‌رگ نییه. گوناه هه‌یه به‌ره‌و مه‌رگه، بۆ ئه‌مه ناڵێم داوا بكرێت. هه‌موو تاوانێک گوناهه، به‌ڵام گوناهیش هه‌یه به‌ره‌و مه‌رگ نییه. ده‌زانین هه‌ر كه‌سێک له خوداوه له‌دایكبووبێت گوناه ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له خوداوه له دایكبووه خۆی ده‌پارێزێت، به‌دكاریش ده‌ستی لێ نادات. ده‌زانین ئێمه له خوداوه‌ین، هه‌موو جیهان له ژێر ده‌ستی به‌دكار دانراوه. ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له ڕه‌واداین، له ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه و ژیانی جاویدانیه. ڕۆڵه‌كان، خۆتان له بت بپارێزن. ئامین.