ئه‌گه‌ر یه‌كێک براكه‌ی خۆی ببینێت گوناهێک ده‌كات ئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌رگ نه‌بێت، پێویسته بۆی بپاڕێته‌وه، خودا‌ش ژیانی ده‌داتێ. بۆ ئه‌وانه‌ی گوناه ده‌كه‌ن به‌ره‌و مه‌رگ نییه. گوناه هه‌یه به‌ره‌و مه‌رگه، بۆ ئه‌مه ناڵێم داوا بكرێت. هه‌موو تاوانێک گوناهه، به‌ڵام گوناهیش هه‌یه به‌ره‌و مه‌رگ نییه. ده‌زانین هه‌ر كه‌سێک له خوداوه له‌دایكبووبێت گوناه ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له خوداوه له دایكبووه خۆی ده‌پارێزێت، به‌دكاریش ده‌ستی لێ نادات. ده‌زانین ئێمه له خوداوه‌ین، هه‌موو جیهان له ژێر ده‌ستی به‌دكار دانراوه. ده‌شزانین كه‌وا ڕۆڵه‌ی خودا هات و چاوی كردینه‌وه تاكو ڕه‌وا بناسین. ئێمه‌ش له ڕه‌واداین، له ڕۆڵه‌كه‌ی، ئیشۆعی مه‌سیح. ئه‌و خوداوه‌ندی ڕاسته‌قینه و ژیانی جاویدانیه. ڕۆڵه‌كان، خۆتان له بت بپارێزن. ئامین.
یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 16:5-21
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان