لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم کۆرنسۆس 14:4-21

یەکەم کۆرنسۆس 14:4-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌مانه‌ نانووسم تاكو شه‌رمه‌زارتان بكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كانم ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌. چونكه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌یان هه‌زار ڕابه‌رتان له‌ مه‌سیحدا هه‌بێ، به‌ڵام باوكان زۆر نین. چونكه‌ به‌هۆی ئینجیل له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بوومه‌ باوكتان. جا تكاتان لێ ده‌كه‌م، لاسایی من بكه‌نه‌وه‌. بۆیه‌ تیماتیئوسم بۆ ناردن، كه‌وا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست و دڵسۆزمه‌ له‌ په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕێگاكانی منتان له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا بیر ده‌خاته‌وه‌، وه‌ك له‌ هه‌ر شوێنێك و له‌ هه‌موو وارگه‌یه‌ك فێرده‌كه‌م. هه‌ندێك لووتبه‌رز بوونه‌ وه‌ك بڵێی نایێمه‌ لاتان. به‌ڵام به‌ خواستی په‌روه‌ردگار به‌ په‌له‌ دێمه‌ لاتان، ئه‌وسا نه‌ك قسه‌كانی ئه‌و لووتبه‌رزانه‌ ده‌زانم به‌ڵكو هێزیان. چونكه‌ پاشایه‌تی خودا به‌ قسه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌ هێزه‌. چیتان ده‌وێ؟ به‌ دار بێمه‌ لاتان یاخود به‌ خۆشویستن و ڕووحی دڵنه‌رمی؟

یەکەم کۆرنسۆس 14:4-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەمانە نانووسم تاکو شەرمەزارتان بکەم، بەڵکو وەک ڕۆڵە خۆشەویستەکانم ئاگادارتان دەکەمەوە. تەنانەت ئەگەر دە هەزار کەس لەنێو باوەڕداران سەرپەرشتیارتان بن، بەڵام چەندین باوکتان نییە، چونکە لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە من بووم بە باوکتان، لە ئەنجامدانی ئەو کارەی کە عیسای مەسیح کردی. جا تکاتان لێ دەکەم، لاسایی من بکەنەوە. لەبەر ئەم هۆیە تیمۆساوسم نارد بۆ لاتان، کە کوڕی خۆشەویستمە و دڵسۆزە بۆ یەزدان. تیمۆساوس ئەو ڕێگایەتان بەبیر دەهێنێتەوە کە من بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیح پەیڕەوی دەکەم، هەروەک لە هەموو شوێن و کڵێسایەک خەڵکی فێر دەکەم. هەندێک کەس لووتبەرز بوون، بە گومانی ئەوەی من نایەم بۆ لاتان بەڵام ئەگەر عیسای خاوەن شکۆ خواستی لەسەر بێت بە پەلە دێمە لاتان، ئەوسا نەک قسەکانی ئەو لووتبەرزانە دەزانم بەڵکو تواناشیان، چونکە پاشایەتی خودا بە قسە نییە، بەڵکو بە هێزە. چیتان دەوێ؟ بە دار بێمە لاتان یاخود بە خۆشەویستی و ڕۆحی دڵنەرمی؟